توێژینەوەیەکی ناوازە ئەرکی pericentromeric satellite DNA دۆزیەوە ، کە پێشتر بەبێ ئەرک دائەنرا. (بەهۆی کاریگەری گریمانەی داروینیەکان)


توێژینەوەیەکی ناوازە ئەرکی
pericentromeric satellite DNA
دۆزیەوە ، کە پێشتر بەبێ ئەرک دائەنرا.
(بەهۆی کاریگەری گریمانەی داروینیەکان)

satellite DNA
بریتیە لە زنجیرەیەکی دووبارەبوەوەی دی ئێن ئەی کە بە بێ ئەرک و جینی بێ کار دانراوە ، بەڵام ڕۆژ بەڕۆژ ئەرکیان دەدۆزینەوە ، هەروەکو لەم توێژینەوەیەدا باسی ئەکەین

توێژینەوەکە لە ساڵی
2018
لەلایەن توێژەرانی زانکۆی میشیگان و پەیمانگای پزیشی هۆوارد هیوسوە ئەنجامدرا.

توێژەران هاتن پرۆتینی
D1
لابرد لە زیندەوەری
Drosophila melanogaster (fruit flies)
کە بەمێشی میوە ناسراوە ، و بینیان
خانەکانی
germ
(واتا خانەی تۆو هێلکە )
دەمردن.

توێژەران دۆزیانەوە پرۆتینی
D1
دەلکێت بە
satellite DNA
بۆ ئەوەی کرۆمۆسۆمی ناو ناوکی خانە هەڵنەوەشێت واتا  ڕایاندەگرێت ، وە لەنەبوونی
ئەم پرۆتینیە ، خانە مردووەکان ناوکێکی بچوکیان دروستدەکرد لەدەرەوەی ناوکی خانە ، جا بۆیە بەبێ بوونی پرۆتینی
D1
کە خۆی دەلکێنێ بە
pericentromeric satellite DNA
خانەکان دەمرن

ئەم توێژینەوەیە لەسەر مشکیش کراو هەمان ئەنجامی دا ، جا ئەم دی ئەن ئەیەی کە بەبێ ئەرک دانرابوو گرنگە بۆ ژیانی خانەکان

سەرچاوەی توێژینەوەکە:

Comments

  1. دەستان خۆش کاری زۆر جوانتان کرد سەرکەوتوو بن

    ReplyDelete