مرۆڤی ئایندار homo religiosus


بێگومان ئاینەکەت بۆت گرنگە، بەشێوەیەک ئەگەر هەر هۆکارێک بتەوێ وازی لێبێنی ئەوا وەکو لە دەستدانی ئازیزێک بەلکو خراپتریشە لات، هەر بۆیە وەکو شارستان ناسان ئەڵێن : ئێمە هیچ شارستانیەکمان بەبێ پەرستگا نەبینیوە ، بەڵام بەبێ قوتابخانە و نەخۆشخانە وهتد زۆرن

لێرەدا ئەوەستین بەوەی ئەسلی مرۆڤ ئاینداری تێدا بەدی ئەکرێت و حەز بە ئاینداری ئەکات دوو چەمک روون دەکەینەوە 

homo یەکەمیان
sapiens دووەمیان


 سەبارەت بە هۆمۆ، مەبەست لێی لە مرۆڤە ئەو چەمکە بەڵام چ مرۆڤێک بێگومان مەبەستیان تەنها لە ئێمە نین نیاندەرتاڵەکانیش* کە لە جۆری هۆمۆن کەواتە هۆمۆ ئەکری وا پێناسە بکری کە سەر بە خێزانی 
Hominidae 
ـن 
کەواتە هۆمۆ ئەوانەن لە جۆری ئێمەن 

سەبارەت بە سەیپیەن، مەبەست لێی لە ژیریە کە ئێمە هەمیشە لەگەل ژیری رێمان کردووە هەربۆیە نازناوەکەمان سەیپیەنە، بەڵام ئەمە هەر ئەو نازناوەمان نیە

ئێمە زانیمان ئاین زۆر بە قوڵی لەنیو جۆری مرۆڤی ژیردا رەگی چەقاندووە، هەر بۆیە کارین ئارمسترۆنگ، بیرمەندی و فەیلەسوفی ئاین، بە مرۆڤ نالێ هۆمۆ سەیپیەن پێیان دەلی هۆمۆ ریلجیوسیس 

هۆمۆ پێشتر پێناسەیمان زانی، ریلیجویسیس واتە ئایندار لە زمانی لاتینی دا وەکو ئەزانین نزیکە لە ریلیجیسی ئینگلیزی، هەر ئەو نەبوو، هێگل، سۆرین کیرکاگۆر، ولیام جەیمس، چەندانی تر لە فەیلەسوفان پشگیری ئەم ناوەیان کردووە

ئەمە پێمان دەڵێ کە رەگوو ریشەی مرۆڤ چەندە بە ئایندا چووە و ئاینیش چەندە تێکەل بە مرۆڤەکان بووە ، هەتاوەکو پالنەری کارەکانی لێهاتووە بە ئاگاییانە یان بێ ئاگاییانە

بۆیە کاریکی نابەجێیە لەگەل هیچگەرایی و ئیلحاد ئالوگۆر بەو کارانە بکەی کە بۆت ماوەتەوە لە هەموو باوانتەوە



تێبینی :- بابەتەکە بە زمانێکی پەرەسەندنانەی داروینی نوسراوە مانای ئەوە نیە ئێمە پشتگیری ئەکەین، بەلکو بابەتەکە خۆی ئاوایە کە بزانین مرۆڤ لە هەموو شوینێک دەگاتەوە ئاینداری

****
هۆمۆ نیاندەرتالوس یان نیاندەرتال، لە زۆربەی بەحسە تازەکان هەر پێ ئەچێ خۆمان بین، واتا هۆمۆسەیپیەن، بەڵام وەکو نمونە هێنامەوە چونکە زۆر بەربلاوە

Comments