چۆن ‏فێری ‏ترس ‏بووین


ترس، بوونێکی مرۆڤیە بەلام لە هەموو گیانەوەرانیشدا بەدی ئەکرێ، بەلام ئەو ترسەی باسی ئەکەین لێرەدا ترسی دروستکراوەی نێو نەفسی (دەروون) ی مرۆڤە، کە ئەکرێ ترس وێرانت بکات، ئەشکرێ دروستت بکات، کەواتە ترس چیە بوو مانایە؟ و چۆن فێری ئەبین؟ بنەماکانی ترسەکانم چین؟ هەر لەمەش دا دەگەرێینەوە بۆچی تاوەکو بترسین؟ 

سەرەتا - بۆچی وشەی فێربوون بەکاردێنم؟

ئێمەی مرۆڤ مێشکمان هەموو زانیاریەکانی تیدا خەزن نیە و فێری ئەبین لە سروشتخوازیمان دا، ئەمە زۆر ئاسان بەدی ئەکرێ لە مندالیک کە چەن جارێک و چەن مەرحەلەیەک فێری رۆشتن ئەبێ تا تاقی دەکاتەوە، هەستەکانیش بە هەمان شێوە کاردەکەن لە مێشکدا کەواتە ئەبێ فێریبین نەوەکو وەکو ئاژەلان هەر ئەوە بزانین کە هەیە. 

وەکو خۆم ئەوەم پێ هۆکاری ئەوەیە کە ئێمە توخمی ئەقلمان هەیە بەلام  ئەمە تەنها بیرکردنەوەیەکی فەلسەفیە لە بابەتەکەمان، بۆیەش بەلێ مرۆڤ فێری ئەبێت نەوەکو ترسی لە لەشدا دیاریکرابێ

فێربوون چیە؟ 

هەروەکو چۆن فێربوون بە خو رەوشتەکانمان هەیە هەرواش فێربوون بە هەستەکانمان هەیە سەرەتا بۆ ئەوەی فێر بیت ئەبیت ئەزمونت هەبێ، بەبێ ئەزموون مەحالە گەشەسەندنی ترس بێتە ئاراوە بۆیە سەرەتای فێربوون ئەزموونە، ئەمە شتێکی بینراوە و هەستپێکراوە بەتەواوەتی 

فێربوونیش لە هەستەکاندا دەگەرێتەوە بۆ ئەزموونەکانمان، لێرەدا سەرنجتان رادەکێشم بۆ فلمێکی زۆر کۆن وەکو نمونە لە کەنالە ئاسمانیەکاندا فلمیک ئەکرا بەناوی ئێلجیمای، ئەو فلمە باسی لە نینجایەک ئەکرد کە شەرڤانێکی بەهێز بوو لە یەکێک لە ئەلقەکانی دا بەهۆی ئەوەی کە دەنگی دەهۆلی بیست کۆنترۆلی لەدەست دا 

هۆکارەکەی ئەوە بوو هەرکاتێک دەنگی دەهۆلی بیستبێ ئەوە خۆشەویستێکی لەدەست داوە لە کەسە نزیکەکان ئەمەش بۆوە هۆی فێر بێ بەبێ ئاگایی یان ئاگایی کە دەنگی دەهۆل واتای لەدەستدانی کەسانی خۆشەویستی دێ 


لێرەدا فێربوونی مرۆڤیش بۆ ترس لە شتێک بەهەمان شێوە دێ سەرەتا وایدابنی تۆ گەنجێکی تەمەن 15 سالانی شەوانە تا درەنگ ناخەویت دایکت هەمووجارێک لەناکاو خۆ ئەکات بەژوورەکەتا و دەنگی دەرگاکە دێ سەرەتا کە دوایی لێت نزیک ئەبێتەوە ئەیکات بە شەر و توشی کێشە ئەبی 

ئەمە چەند جارێکی زۆر زۆر دووبارە ئەبێتەوە هەر بۆیە بە بیستنی دەنگی دەرگاکە دووچاری ترس دەبێتەوە 

نمونەیەکی ئاسانتر کە تاقیکراوەتەوە لەوبارە بازنەیەکی زەرد و چوارگۆشە پرتەقالی بێنە بەرچاوی خۆت کە تۆیان داناوە لەسەر کورسیەک هەرکاتێک دەیکەنە سەر چوارگۆشەکە دەنگی ترسناک وەکو هاوار و ناڵە وئەمانە لەبن گوێت دەچەسپێ 

هەرجارێک وات لی ئەکەن زیاتر ئەترسیت بەمەش فێردەبیت لە چوارگۆشەی پرتەقالی بترسی 

ئەمە پێماندەلێ مرۆڤ لە دەروونی خۆیدا چۆن ترس دروست دەکات بە چەن هەنگاوێکە 

1- ئەزموون کردنی ئەو رووداوە 

وەکو ئەو نمونەی پێمدان هەمیشە ئەزموونی کێشەکە سەرەتا هاتووە بۆیەش کەسەکان ترسیان بۆدروست بووە لەوەدا 

2- گریمانەدانان 

گریمانەی ئەوە دەکەی هەرکاتێک ئەم شتە دووبارە بۆوە کێشەت بەسەر دێت یان توشی شتێکی خراپ دەبیت 

3- دووبارە بونەوەی رووداوەکە

بە دووبارە بوونەوەی ئەم رووداوە وردە وردە قەناعەت بە گریمانەکەت دەکەیت 

4- زیاد بوونی رێژەی ترس

لەدوای ئەوەی بەهەمووی تێپەری پرۆسەکە کەروو ئەدات وردە وردە زیاتر و زیاتر ئەترسیت بەم شێوەیە فێری ترس ئەبیت 

Comments