چۆن جینۆم لەوە ئالۆزترە مادیگەراکان بیری لێ ئەکەنەوە؟


لەدوای دۆزینەوەی چەند زانستێکی پر بەها کە ژیانی ئێمەی گۆری وەکو جینیۆمی سالی 2003 کە 1000 ساڵی تریش شتێکی وا دووبارە نابیتەوە بەو شێوەیە ئەم جۆرە داهێنانانە ئیستغلال ئەکرێن بۆ لایەنی فەلسەفی لەوانەش جینیۆمی مرۆڤ

مادیگەراکان زۆر سادە سەیری ئەکەن لە کاتێکدا گەر شەرحی دروست بوونی پرۆتینێکمان بۆ بکەن سەرمان ئەسورمێ لەو جیهازە گەورەی کە لەناو بەشێکی زۆر بچوکی لەشماندا هەیە، بەلام ئەوان نا ئەلێن زۆربەی هەرە زۆری پێویستت نیە کە سەدا 98ـە ئەوان ئەلێن باشە بۆ گەر دیزاینەرێک هەیە ئەم هەموو نا پێویستیەی کردووە کە هیچ ئیشێک ناکەن؟

لەگەل ئەوەشدا لە خودی سەدا دووەکەی مرۆڤ رەخنەئەگرن کە زۆربەی کۆد ناکرێتەوە و شکاوە وەکو
Pseudo-Gene
نمونەیەکی زۆر وازحن لەکاتێکدا کە ئەوان بە هەموو ئەمە ئەلێن
Junk DNA
دی ئێن ئەی نا پێویست( زبڵ، خاشاک)


سەرەتا ئێمە پێویست ناکا روونی بکەینەوە کە ئەمانە بۆ وەزیفەیان نیە تۆ دەبێ هەموو دیزاینی بۆ ماوەم بۆ شیکەیتەوە ئەو دیزاینە لەکوێ هاتووە ئنجا بێیت رەخنە بگری وەکو وێنەی یەک دەر ئەکەوێ مەسەلەی کۆد کردنە، زۆربەی ئەنزیمی زۆر زۆر وردن ناکرێ هیچیان بگۆردرێ بە کەمێکیش بێت
پرۆسەیەکی قولی بەرهەمهاتنی پرۆتین لە جینات دا کە زیاتر لە پەنجا کارلێکی تیایە لە هەریەکێکیدا


لەگەل ئەوەشدا کە دێینە سەر ئەم باسە ئەلێت زۆربەی هیچە و بێ کەلکە لە کاتێکدا زانست پێی ئەلێ ناکۆدکارە نەک بێ فەنکشنە ئەو سەدا نەوەت و هەشتە بریتیە لە کاری تر ئەو هەلەیەی ئەوان تێکەوتوون نەک ئەم ئەفسانەی دی ئێن ئەی زبڵ چەندین ئەفسانەی تری هێناوە

نمونەیەک لەو هەلانە با سەیری پەنکریاس بکەین بەلام وای دائەنێین کە پەنکریاس ئەندامێکی هەرسە :

ئەبینین لە ئەناتۆمی پەنکریاس شتی تر هەیە وەکو لانگەرهانز کە مەعروفە بۆ هەمووان ئەوکاتە ئەلێین ئەمانە ئیشیان چیە مەبەستیشمان ئیشی هەرسە چونکە واماندانا ئەمانە بۆ هەرسن، لە ناو جەستەی مرۆڤا زۆرینەی زۆریی ئەندامەکان لە کارێک و دوو کار زیاتری هەیە وەکو لە وێنەی دوو روونکراوەتەوە

پەنکریاس ئەندامێکە کە بێجگە لە هەرس هۆرۆمۆن دەر ئەدات وەکو روونکراوەتەوە ئەو خانانەی تیان زیاتر لە پێنج هۆرمۆنی سەرەکی دەرئەدەن


نمونەش زۆرن کە یەک جۆر لە فەنکشنیان نیە وەکو سپڵ و دڵ گورچیلە غودە تا دوایی

نمونەیەکی تر نمونەیەکی زۆر بەربلاوە تەنانەت دکتۆرەکانیش باسی ئەکەن و زۆر زۆر بلاو بۆتەوە لە هەمان هەلە دا ئەویش گریمانەی سەدا دەی مێشکی مرۆڤ کارەکات! 
و
وێنەیک بۆ تێگەشتن لەو بەشە کەمەی کە دانرابوو


سەرەتای بیرۆکەکە ئەوەبوو زانایان سەیریان کرد بینیان کە زیاتر
Front lope
بەشی مێشکی مرۆڤ زیاتر ئەکتیڤە و کارەکان ئەکا بۆیە پرسیان کەوا ئیشی ئەویتر چی بێ بە ناچالاک دانرا بۆ هەنێ کەس جێی گومان بوو بۆ هەنێ تر جێی یەقین لەکاتێکدا شتەکە راست نیە

ئێمە تەنها نەماندەزانی پلەکانی تر بۆچی بەکاردێت نەوەکو بگەینە ئەوەی کە مێشک سەدا دەی ئیش ئەکا بێگومان مێشک هەموی ئیش ئەکا و چەندین ئەفسانەو پروپاگەندەی لەسەر بنیاد نرا!



جینەکانیش بەهەمان شێوەن ئێمە ناکرێ بڵێین جین تەنها ئیشیان دروستکردنی پرۆتینە هەتاوەکو ئەو فکرەیەی کە ئەلێ یەک جین و یەک پرۆتین هەلەیە کە ئێمە لە زانست بۆمان دەرکەوتووە جینێک دەکرێ پرۆتینانێکی زۆر بەرهەم بێنن


سەرچاوە :
T. W. Sadler, Langman's medical embryology, p3


بۆیە جینیوم ناکرێ ئیشی تەنها کۆدکردن بێ ئەو بەشانەی تریش زانایانی پڕۆژە بۆماوەییەکان پێی ئەلێن 
Dark DNA 

سەرچاوە:

لە شوێنی تر دا پێی دەلێن گەنجینە شاراوەکە کە نازانین چی ئەکات و ئەمەنە ئالۆزە

سەرچاوە :

بۆیە مادیگەران کە ئەیانەوێ بەو قسە منالانەیە بابەتی دیزاین بەلارێدا بەرن ئەوا ئێمەش ئەلێین ئایە زانست پشگیرتانە یان بیروباوەرێکی
Pseudo - scientific
پالتان ئەنێت ئەو قسانە بکەن؟ 

لەسەر مەسەلەی خودی جینەکان توانیمان لە لایەن زاناکانەوە
سەروو جیناتەکان بدۆزینەوە کە بەهەمان شێوە وا ئەکات کە دوو جمک جیاواز بن

زۆربەی ئەو جیناتانەی کە رەخنەی لێ ئەگیرا لە جیناتی شکاوەوە هاتن بەرەو کاریگەری سەرو جیناتەوە کە ئەم جینانە ئەسلەن نەخێر کۆد نابن بەلام هۆکارەکەی زانستێکی تەواو جیاوازی لە بۆماوەیی کردەوە

ئیپێجینەتک کە کاریگەری هەموو شتی لەسەرە بە پەروەردە کردنەوە و مامەلەکردنەوە نزیکمان دەکاتەوە لەوەی ئێمە ئەقلیک یان هۆشیارێکین نەک وەک تەنها مادەیەک و تەواو

بۆ زیاتر تێگەشتن لە 
Epigenetic 
دەتوانن بیسەری ئەم ڤیدیۆیە ژێرنوسکراوە بن :

سەروو جیناتەکان چیە؟


لە کۆتاییدا مەسەلەی 
Pseudo Gene 
کە مەسەلەیکی زۆر زۆر ئالۆزە ئایە ئەمانە چۆن کاردەکەن بەلام دۆزراوەتەوە کە ئەمانەش هەرنەبێ کاریان هەیە 

لەگەل ئەوەی لە مەرحەلەی ئیمبریۆدا کار دەکەن لەناو لەشت وەکو لە بەحسێک لەسەر ئەم جۆرە جینانە دەلێت 

- زانایان ئێسا لەو باوەرە دان ناونیشانی زبل بۆ ئەم جیناتانە زۆر لە ڕاستیەوە دوورە - 

هەروەها ئەلێت کە ئەم جیناتانە 
regulatory roles
یان هەیە 

سەرچاوە:


لەکۆتاییدا ئێمە ئەلێین تا شتەکە یەکلایی نەبێتەوە ناکرێ وەکو بەلگە بەکاربێ بۆ رەتکردنەوەی دیزاین و بیرێکی منالانە بخەنە مێشکی خەلکەوە بەناوی زانستەوە چونکە زانست هەمیشە بەدوای هۆکار ئەگەرێ ئێوە ئەم هۆکارە بسرنەوە زانست لەسەر هیچ دانامەزرێت

Comments