بۆچی ‏بیرۆکەی ‏یەک ‏پرسیارت ‏لێ ‏ئەکەم ‏بیرۆکەیەکی ‏شێتانەیە؟ ‏


لەکاتی گفتوگۆدا زۆر توشی کەسانی جیاواز ئەبین
ئەو بیرۆکەیەی لە مێشکی زۆربەی خەلک دا چەسپاوە بریتیە لە
شێوازی - یەک پرسیاری - شێوازیکی زۆر زۆر هەلەیە

سەرەتا مەبەستی کەسەکە چیە؟
مەبەستی ئەوەیە من پرسیارێک لە بیرۆکەی بەرامبەر ئەکەم، ناتوانێ وەلام بداتەوە ناچار ئەلێ بیرۆکەکە هەمووی هەلەیە کە لەسەری رۆشتوومە، هەر بۆیەش بە شێوەیەک ئەم بیرۆکەیە سەریهەلداوە زۆربەی کەسەکان تاکە گومان هەلدەگرن لەسەر دین یان بیرۆکەی بەرامبەریان هیچی تر لێکۆلینەوە لەو بوارە ناکەن، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی لاوازبوونی فکرە لە کۆمەلگادا

تەبعەن ئێمە تەخسیسی ناکەین بە کۆمەلگای کوردیەوە هەرچەندە زۆر بیرۆکەیەکی بەربڵاوە لە کوردستان بەلام بیرۆکەیەیکی یەکجار هەلەیە.

لۆژیکیەن بیری لێبکەینەوە، ئێمە ئەلێین کە مادام کەسەکە شتێک نازانێت کەواتە بیرۆکەکەی هەلەیە ئەمەش خۆی هەلەیە نەک بەو شێوەیە بێت، کەلێن لە بوونی زانیاریدا واناکات کە زانیاریەکەمان هەلە بێت، بۆنمونە کە وەسفی کەسێک ئەکەین بە چاکە، وایدابنێ ئەو کەسە ماوەی هەفتەیەک ون بوو ئایە گومان لە چاکەی ئەو کەسە ئەکەیت؟

تاوەکو بەلگەیەکی هاودژی تەواو نەبێت بە پرسیارکردن و گومانکردن ناتوانین بڵێین بیرۆکەکە هەلەیە، چونکە ئێمە پێویستە بە بەلگەوە کەسی بەرامبەر بە هەلە بخەینەوە نەک بە گومانەوە، هەروەها بابەتەکانی کەسانی دەوروبەر ناکرێ بەهۆی گومانەوە بەدرۆ بخرێنەوە، بەلکو بەلگە ئەتوانێ کەسەکە بهێنێتە قەناعەت.

نمونەش گەر من بڵێم لەناو ئەم گروپە بکوژێک بوونی نیە، ئەگەر بە بەلگەوە سەلماندمان بکوژێک هەیە ئەوکاتە قسەکەم بەتال ئەبێتەوە، نەک بە پرسیارکردن و گومانکردن لە راستی بابەتەکە، بۆیە گەر بیرۆکەیەکی لەو شێوەیە لۆژیکیەن لات ماوە فرێی بە و لێکۆلینەوەی لەسەر بکە

لۆژیک ئەمەی قبول نەکرد هەروەها زانست ئەمەش قبوڵ ناکات، بە گومانکردنمان لە زانینی شتێک بابەتەکە بە لارێدا بەرێت بۆنمونە چۆن گەردەکان لە لەرینەوەی کوانتەمی ئەبن بە گەردی راستی لە گەردی خەیالیەوە ئەگەر زانست ئەوە نەزانێ مانای نیە کە بیرۆکەکە هەلەیە و نەخێر گەردە خەیالیەکان نابن بە گەردی راستەقینە

بۆیە لە ئەنجام دەگەینە بەوەی رەتکردنەوەی بیروباوەر بە بەلگە ئەبێ نەک بە پرسیارێک ئەگەرچی بێ وەلام بێت.. ئامانجیش لەو وتارە تێگەشتنتانە تاوەکو گفتوگۆیەکی تەندروستر بکەن لەگەل یەکدی نەوەکو گفتوگۆ تەقلیدیەکان کە زۆربەی هەلەی لۆژیکین و دورن لە فکرەوە


Comments