تێروانین ‏بۆ ‏ئەقل


ئەقل ؟ بێگومان تۆ ئەقلت هەیە ئەگینا نەتدەتوانی بجوڵێت

- ولیام شەیکسپیر

ئەقل، یاخوود من و تۆ، خودی خۆم ئەقلمم ئەگەر ئەقلم بەکار نەخست کەواتە سێ پایەکەی مرۆڤم کەم کردۆتەوە، کە ژیان و ئەقل و جەستەیەتی 

هەروەها ئەقل کۆدێکی گەورەیە لەناو جەستەمان زاتیکی سەربەخۆیە، ئەقل خودی خۆتیت، ئەوەی ئەم جەستە ئەژێنێ رووحە و ئەوەی بیری پێدەکاتەوە ئەقلە 

کەواتە قائیدی هەموو جەستە ئەقلە ئەقلیش ئەکرێ بە زات دابنرێ ئەوەی تۆیت ئەقلتە، هەر بۆیە هەمیشە لە روانگەی فەلسەفەوە گەر سەیربکەین دوو شت زۆر حەتمین لە بواری مەعریفەناسی ئەویش ژیان (بەرجەستە بوونی رووح) وە بیرکردنەوە (بەرجەستەبوونی ئەقل)

ئەمانە گەورەترین دۆزینەوەی مەعریفی مرۆڤن بەلام کە دەمانەوێ بزانین ئەقل چیە لەڕاستی دا ناتوانین ئەوەنە بە وردی دیاریبکەین هەروەک چۆن لەراستیدا نازانین زیرەکی چیە و کە ئەمانەوی لە چەمکی زیرەکی ورد ببینەوە گێژاوێکی گەورە ئەمان گرێتەوە

بەلام سێبەری ئەقل هەمیشە بەگشتی وەکو پێنجلایەکی هەمیشەیی لەگەلمان دا بەشدارن

ئەمە وێنەی پێنج لای سێبەری ئەقلە ئەمانە کارەکانی ئەقلن 

لەراستیدا گەر بمانەوێ ئەوانە ورد بکەینەوە زۆر دورودرێژ بە بابەتەکە ئەدەین ناتوانین ئامانجی ئەم نوسینە بەتەواوی بگەیەنین 


ئەتوانین یەک بەیەک بچینە سەر بابەتەکان یەکەمیان جولەیە
بەلام بە گشتی، کاتێک کە روەکێک ئەبینین راستەوخۆ ئەلێین کەوا ئەقلی نیە بۆچی؟

چونکە ناتوانێ بەرپەرچی رووداوەکان بداتەوە ناتوانێ بجولێ ئەمەش بەهۆی تاکە بوونێکی بایۆلۆجیەوە نیە بەهۆی نەبوونی ئەقلەوەیە 

کە جولە هەبوو ئەبێ ئامانجدار بێ، ئامانجەکە دووبارە ئەقل لێی تێدەگات دەزانێ چیە بۆیە لەڕاستیدا مێشکێکی مادەیی ناتوانێ لەوە تێبگات کە زلەیەک بە رێکەوت چیە و زلەیەک بە ئەنقەست چیە 

هەمان مادە ناتوانێ لێکدانەوە قولە بکات کە هەیە گەر سەیری مێشکی مرۆڤ بکەین بەلێ زۆر ئالۆزە بەلام هێشتا لەروانگەی فەلسەفەوە ناتوانین بلێین ئەمە پێشبینی ئەکات 

بەهۆی ئەوەی هیچ جیاوازیەکی نیە لە شتەکانی تر ئیلان ئەگەر ئەقلی هەبێ ئەگینا وەکو دەمارزانان ئەلێن مێشک هەموو شتێک جێبەجێ دەکات بەلێ ئەمە راستە مێشک جێبەجێ ئەکات بەلام خود جیاواز ئەبێ لە مێشک بەلگەی زۆریشی لەسەرە بەلام درێژەی پێنادەین بۆ باسێکی تر

ئاگایی یەکێکە لە نهێنیە گەورەکانی زانست لە ئێستادا زانست وردە وردە بۆ ئەوە ئەچێ کە ئاگایی جیاواز بێ لەمێشک بۆیە ئەتوانین بلێین ئەویش ئەقلە بەلام وردە وردە دەتوانین لە ئەقلی خۆمان بە تێگەشتن لە ئاگایی تێبگەین 

لەکۆتاییدا شیکردنەوەمان هەیە، راستە زانست شوێنە تایبەتەکانی جەستەی دۆزیوەتەوە کە زانیاری لە بەشەکەوە بۆ مێشک دێ مێشکیش وەلامی ئەداتەوە بەلام گەر ورد بینەوە لەبەر ئەوەی ئەقل دەست بەسەر ئەمەدا ئەگرێ لە رووی ئاگاییەوە ئەتوانێ ئەنجامەکان جیاواز بکات

گریمان دوو کەس هەیە یەکیان بە رێکەوت دەستی بە ئاگرێک ئەکەوێ خێرا دەستی لائەبات 

بەلام کەسی دووەم ئەچێتە ناو ئاگرەکە و ئەیەوێ بسوتێ لەبەر هەر هۆکارێک بێ لێرەدا مێشک پێمان دەلێ ئازارمان هەیە بەلام شیکردنەوەی ئەو ئازارە و هۆو ئامانجداری ناتوانێ پێمان بلێ 

ئەمەش ئەکەوێتە باسی ویستن کە ویست چیە هەموو ئەمانە سێبەری ئەقلن کە رۆژانە هەستی پێ دەکەیت و درکی پێدەکەیت 


کوانتەم و ئەقل

ئایە کوانتەم ئەقل رەت ئەکاتەوە؟ 

لەوانەیە زۆرێک بپرسن کە ئێمە سەرنجی کوانتەم ئەدەین یان زانست دەبینین لەگەل ئەقلمان یەک ناگرێتەوە و پێمان سەیرە وەکو کراوس و دۆکنز ئەلێن کۆمن سێنس هیچ نیە بۆنمونە بە ئەقلی تۆ ناکرێ شتێک لە دوو شوێن بێ لە هەمان کاتدا بەلام ئیلکترۆن دەتوانێ 

وەلامەکەی ئێمەش بەم شێوەیەیە 

لەراستیدا ئەقل ئەوەنیە کە باوەڕت پێ هێناوە گەر زانست بدۆزێتەوە ئەمرۆ ناچینە سبەی بەلکو لە راستیدا دەچینە دوێنێ و تا سەرەتای گەردوون و لە لەناوچوونی گەردوون دەستمان پێکردووە ئەوە دژی ئەقل نیە چونکە خودی ئەم زانستەو هەر شتێک کەناوی لێ دەنێی دژە ئەقل هەر بە ئەقل دۆزراوەتەوە کەواتە ئەقل ئێمەی راست کردۆتەوە 

لەڕاستی دا ئەم جۆرە دژیەکە ئەگەرێتەوە بۆ ئەو شتانەی کە باوەرمان پێی هێناون راستەوخۆ دوای ئەوەی کە دەلێی ئەلیکترۆن دەکرێ لە دوو شوێن بێ ئێ کەواتە ئەبێ لە شتەکانی تر جیاواز بێ 

بەلام هەرگیز ئەمە ناکرێ راست بێ کە من لە سلێمانی بم و لە هەولێریش بم لە هەمان کاتدا هیچ کامیکیش لە لایەنگیری ئەم بیردۆزە دژە ئەقلە ئامادە نین باوەر بەم قسەیە بکەن 

ئامادەن دژیەک باوەر پێبێنن بۆنمونە : مرۆڤ ئازاد نیە بەس بەرپرسە لەوەی دەیکات

بە بیانوی ئەوەی ئەقل دژی بێ یان نا کێشەیەک نیە بەلام هەر پارادۆکسێک لە زانست هەبێ هەولی چارەسەر ئەدەن 

لە شوێنێک لەگەل ئەقلن 

لە شوێنێک لەگەل ئەقل نین 

تێبینی :- بێگومان لۆژیک بەرهەمی ئەقلە بەلام ئەوانەێ باسم کردن راستەوخۆ لۆژیکیان بەدوا دا دێ گەر سەلامەت بن

Comments