وەرزەکانی ساڵ چۆن ڕوودەدەن؟


(وەرزەکانی ساڵ چۆن ڕوودەدەن؟)

زۆرێک وابیردەکەنەوە کە دووری و نزیکی نێوان خۆر و زەوی هۆکاری ڕوودانی وەرزەکانە کاتێک زەوی لە خولگە دایە بەدەوری خۆر.
هەرچەندە ئەوە فاکتەرێکی لاوەکیە بۆ هەر وەرزێک بەڵام هۆکاری ڕوودانی وەرزەکان نیە، بەڵکو لاربوونی تەوەرەی ستوونی هەسارەکەمان وادەکات وەرزەکانی ساڵ پەیداببن.

هۆکاری هەرە گرنگ بۆ هەبوونی وەرزەکان لاربوونی تەوەرەی ئەستوونی هەسارەکەمانە بەگۆشی 23 پلە ، وە لەئەنجامیشدا ناوچەی جیاواز لە هەسارەکەمان بڕی زیاتر یان کەمتر لە وزەی خۆر وەردەگرێت بەبەراورد بە ناوچەکانی تر.


(خولگەی زەوی بەدەوری خۆر، خولگەیکی شێوە هێلکەییەelliptical. وە چونکە هەسارەکەمان بەو شێوەییە لار بۆتەوە و لەهەمان کاتیشدا بەدەوری خۆر دەخولێتەوە، لای جیاواز یاخود ڕووبەری جیاواز لە هەسارەکەمان بەرەوو ڕووی خۆر دەبێت و لاکەی تریشی پشتی لە خۆر دەبێت لە کاتی جیاوازی ساڵاکە.

لە دەوروبەری مانگی شەش ، جەمسەری باکوری زوی بەرەو خۆر لاربۆتەوە بەم شێوەیەش نیوەگۆی باکور تیشکی خۆری زیاتر بەردەکەوێت. هەر بۆیەش مانگەکانی شەش و حەوت وە هەشت مانگەکانی هاوینن لە نیوەگۆی باکوری زەویدا.

لەهەمان کاتیشدا، بەشی باشووری نیوەگۆی زەوی لەوکاتەدا لار بۆتەوە بەشێوەیەک کە پشتی لە تیشکی خۆرە، بەم شێوەیەش وەرزی زستان دروست دەبێت لە مانگەکانی شەش و حەوت وە هەشت لەو بەشانەی زەوی.
هاوین لە باشووری نیوەگۆی زەوی لە مانگەکانی دوازدە و یەک و دووە ، لەکاتێکدا لە باکووری نیوەگۆی زەوی لەم مانگانە وەرزی زستانە.


خۆی ئاراستەی لاربوونەوەی زەوی بەنزیکەیی نەگۆڕە واتا دوو نیوەگۆکەی زەوی بۆ تەواوی ساڵەکە ڕوویان لەهەمان شوێنە لە بۆشایی، بەڵام ئەوەی دەگۆڕێت بریتییە لە شوێنی دوو نیوەگۆکە بەگوێرەی خۆر، کاتێک زەوی لە خولانەوەدا دەبێت بەدەوی خۆردا.

ڕێڕەوی زەوی بەدەوری خۆر، ڕێڕەوێکی بازنەیی نیە، وە تەنانەت خۆریش شوێنەکەی لە سەنتەری ڕێڕەوی زەوی نیە. بەڵکو خولگە یاخود ڕێڕەوی زەوی، بریتییە لە خولگەیەکی شێوە هێلکەیی و خۆریش زیاتر نزیکە له لایەکی خولگەکە بەبەراورد بە لاکەی تر. ئەوەش واتا دووری زەوی لە خۆر بەبەردەوامی دەگۆڕێت بەدرێژایی ساڵەکە.

Comments