مێشکی مرۆڤ بچووک دەبێتەوە ؟


بەزاراوەی سورانی/بادینی
مێشکی مرۆڤ بچووک دەبێتەوە ؟

لە 10,000 ساڵی ڕابردوودا مێشکی مرۆڤ دووچاری بچووک بوونەوە بووە بەڕێژەی لە %10
بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی 1988 کە 12,000 کەلەسەری مرۆڤیان شیکار کردبوو
هۆکارەکەی تا ئێستا ڕوون نییە بەڵام چەند لێکدانەوەیەک پێشکەش کراوە

یەکەم:
هەندێک پێیان وایە بەهۆی کەش و هەواوە بووە ، پێشتر سەردەمی سەهۆڵین بووە و جەستەیەکی گەورەتر پێویست بووە و بەکۆتای هاتنی ئەم سەردەمە سەهۆڵینە جەستەش چیتر پێویستی نەبووە گەورەبێت ، بەڵام هەندێک دەڵێن ئەو ڕێژەی زۆرە بچووک بونەوەیەی مێشک ناکرێت تەنها ئەم هۆکارەکەی بێت

دووەم:
مێشکی مرۆڤ وزەیەکی زۆری لەش دەبات و پاش ئەوەی مرۆڤیش زانیاریەکانی لەشێوەی نوسین و هونەری ئەشکەوت و میدیا هەڵگرت ، چیتر پێویستی بەمێشکێکی گەورەتر نەماوە

سێیەم:
کە لەگریمانەکانی تر قەناعەت پێکەرترە ، ئەوەیە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ئەومرۆڤانەی کە هاوکار و هێمن و لەسەرخۆن زیاتر ماونەتەوە و منداڵیان خستۆتەوە بەبەراوردی کەسە توڕە و شەڕانیەکان ، بۆیە بەتێپەڕبوونی کات جەستە و مێشک بچوکتر بۆتەوە و پێویستی بەقەبارەیەکی گەورە نەبووە

سەرچاوەی توێژینەوەکە:
https://www.jstor.org/stable/41464021?seq=1#page_scan_tab_contents

سەرچاوەی پۆستەکە
https://www.discovermagazine.com/planet-earth/the-human-brain-has-been-getting-smaller-since-the-stone-age#.XKy8m6QpCUl


=ب زاراڤێ بادینی/
مێشکێ مروڤی بچیک دبیت ؟

ل 10,000 ساڵێن بووریدا مێشکێ مروڤی ڕیبڕی بچیک بوونێ بیە ب ڕێژا %10
لدیف ڤەولینەکا سالڵ 1988 کو 12,000 کو لسەر مروڤان شیکار کریە
ئەگەرێ وێ هەتا نوکە ڕوهن نینە بەلێ چەند لێکدانەوەیەک پێشکێش کریە

ئێک :
لدیف هزرا هندەکان ژ ئەگەرێ کەش و هەواوی بویە، بەری سەردەمێ سەهولین بویە و جەستەکێ مەزنتر پێدڤی بویە و ب دووماهی هاتنا ئەڤی سەردەمێ سەهۆڵینی جەستەی ژی ئێدی پێدڤی نەبوو مەزنبیت، بەلێ هەندەک دبێژن ئەو ڕێژا زۆرا بچیک بوونا مێشکی نابیت بتنێ ئەڤ ئەگەرێ بیت .

دوو :
مێشکێ مرۆڤی وزەکا زۆرا لەشی دبەت و پشتی کو مروڤی ژی زانیاری ل شێوێ نڤێسین و هونەری شکەفتان و میدیا هەل گرتی، ئێدی پێدڤی ب مێشکەکێ مەزنتر نەما .

سێ :
کو ژ گریمانێن دی قەناعەت پێکەرترە، ئەوە کومەلگایێن مرۆڤایەتیێ ئەو مروڤێن کو هاریکار و ئێمن و لسەرخوون زێدەتر ماینە و زاروک ئێخستینە ب بەراورد کەسێن توڕە و شەڕکەر، ژبەرهندێ ب تێپەڕبوونا دەمی جەستە و مێشک بچیکتر بوینە و پێدڤی ب قەبارەکێ مەزن نەبویە .

سەرچاوێ توێژینەوەیێ:
https://www.jstor.org/stable/41464021?seq=1#page_scan_tab_contents

سەرچاوێ پوستی
https://www.discovermagazine.com/planet-earth/the-human-brain-has-been-getting-smaller-since-the-stone-age#.XKy8m6QpCUl

Comments