پرێنسپی نا دڵنیایی | پەرەنسیپا نەپشتراستیا




پرێنسپی نا دڵنیایی | پەرەنسیپا نەپشتراستیا

پرێنسپی نا دڵنیایی * ھایزنبێرگ* 

uncertainty Principle 

————————————

پرێنسیپی نا دڵنیای کە زانای ئەڵمانی ڤێرنەر ھایزنبێرگ لە ساڵی ١٩٢٧ دای ڕشتوە، بە گشتی تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ناتوانی دوو تایبەتمەندی تەنۆلکە ( کە گۆران لە شوێن Δx) ھەروەھا گۆران لە تەوژم ( ΔP) بۆ تەنۆلکەیەکی لە سەرەتای جوڵەدا ، ئەم پرینسیپە بە کورتی دەیەوێت ئەوە بگەیەنێت کە مرۆڤ ناتوانێت ٪‏١٠٠ لە ھیچ شتێک دڵنیابێت ، بە بەردەوامی برێک دەمێنیتەوە کە مرۆڤ ناتوانێت پێوانەی بکات و بیزانێت

ـ

ئەنجامەکانی ئەم تیۆریە زۆر مەزن و سەرسۆرھێنەر بوو ،نا دڵنیای و یاسا سەرەتاییەکانی فیزیا ڕێگری لە ھەر زانایەک دەکات کە لە بارودۆخێکی گونجاو پێوانی شتێک بکات ، مەبەست لە باردۆخێکی گونجاویش نەمانی ھێزی بەرگری ھەوا و کێشکردن و لێکخشاندن و ھتد.. واتە ئەگەر ئەو ھێزانەش فەرامۆش بکات و شتێک پێوان بکات ئەوە ھێشتا ئەنجامەکەی بە شێوەیەکی ١٠٠٪‏ راست نییە ، بە پێی ئەم پرینیسپەش بێت ناتوانین پێشبینی بۆ جوڵەی تەنۆلکەیەک بکەین لە داھاتوودا بە شێوەیەکی ١٠٠٪‏ ڕێژەیەک دەمێنیتەوە لە نا دڵنیای ئەگەر ئەو ڕێژەیە کەمیش بێت 

ـ

ھاوکێشەی پرێنسیپی نا دڵنیای : 


Δx ΔP ≥ ℏ/4 π


Δx: گۆران لە شوێنی تەنۆلکە 


ΔP: گۆران لە تەوژمی تەنۆلکە 

ھەردوو بڕ گەورەترن یان یەکسانن لە 

نەگۆری پلانک (ℏ) کە دەکاتە 


‏6.62607004 × 10^-34 m2 kg / s

دابەشی 4 π

-

پەیوەندییە پێچەوانەکان 

پەیوەندی لە نێوان Δx و ΔPپێچەوانەن بەجۆرێک ئەگەر بێین و بەھای ΔP زیاد بکەین بەھای Δx کەم دەکات و ئەگەر بێی بەھای Δx زیاد بکەین ئەوە ΔP کەم دەکات ، نموونەیەکی سادەش بۆ خستنەرووی ئەو پەیوەندییە پێچەوانەیە تاقیکردنەوەی لەیزەرە ، سەرەتا بەربەستێک کە کونێکی تێدایە لە پێشوەی رووناکی لەیزەرێک دادەنێین ، کە راستەوخۆ رووناکی لەیزرەرەکە بەرەو شاشەیەک بڕوات ، ئەگەر بێت ئەو کونە بچووک بکەینەوە کە لەیزەکەرەی پێدا تێ دەپەڕێت واتە Δx ئەو ئەوکات رووناکی لەیزەرەکە فراوان ئەبێتەوە و زیادەکات * 

=ب زاڕاڤێ بادینی

پەرەنسیپا نەپشتراستیا * ھایزنبێرگ* 

uncertainty Principle 

————————————

پرەنسیپا نەپشتراستی کو زانایێ ئەڵمانی ڤێرنەر ھایزنبێرگ ل ساڵا ١٩٢٧ دا ڕشتیە، ب گشتی تیشک دئێخیتە سەر وێ چەندێ کو نەشێی دوو تایبەتمەندیێن تەنۆلکێ ( کو گوهرین ل جهی Δx) ھەروەسا گوهرین ل تەوژمی ( ΔP) بو تەنۆلکەیەکێ ل دەستپێکا لڤینێ دا، ئەڤ پرەنسیپە ب کورتی دڤێت ئەوێ چەندێ بگەهینیت کو مرۆڤ نەشێت ٪‏١٠٠ ل ھیچ تشتەکی پشتراستبیت، ب بەردەوامی برەک دێ مینیت کو مرۆڤ نەشێت پیڤانە بکەت و بزانیت

ـ

ئەنجامێن ئەڤێ تیورێ گەلەک مەزن و سەرسۆرھێنەر بوون، نەپشتراستی و یاسا سەرەتایێن فیزیایێ ڕێگریێ ل ھەر زانایەکی دکەت کو ل بارودوخەکێ گونجای پیڤانا تشتەکی بکەت، مەبەست ژ باردوخەکێ گونجای ژی نەمانا ھێزا بەرگریا ھەوای و کێشکرن و لێکخشاندن و ھتد.. ئانکو ئەگەر ئەو ھێزە ژی ئیهمال بکەت و تشتەکی ب پیڤیت هنگی ھشتا ئەنجام ب شێوەکێ ١٠٠٪‏ راست نینە، لدیڤ ئەڤێ پرەنیسپێ بیت نەشێین پێشبینی بو لڤینا تەنولکەکێ بکەین ل داھاتیدا ب شێوەکێ ١٠٠٪‏ ڕێژەیەک دێ مینیت ب نە پشتراستی ئەگەر ئەو ڕێژەیە کێم ژی بیت .

ـ

ھاوکێشەیا پرەنسیپیا نە پشتراستی : 


Δx ΔP ≥ ℏ/4 π


Δx: گوهرین ل جهێ تەنولکێ 


ΔP: گوهرین ل تەوژمێ تەنولکێ 

ھەردوو بڕ مەزنترن یان یەکسانن ل 

نەگۆرێ پلانکی (ℏ) کو دکەڤیت 


‏6.62607004 × 10^-34 m2 kg / s

دابەشی 4 π

-

پەیوەندیێن پێچەوانەی 

پەیوەندی دناڤبەرا Δx و ΔP پێچەوانەن ب جورەکی ئەگەر بهێین و بھایێ ΔP زێدە بکەین بھایێ Δx کێم دکەت و ئەگەر بهێین بھایێ Δx زێدە بکەین هنگی ΔP کێم دکەت، نموونەکا سادە ژی بو خستنەروویا ئەو پەیوەندییا پێچەوانەیا تاقیکرنا لێزەرێ، دەستپێکێ بەربەستەک کو کونەک تێدایە ل پێشیا رووناکی لەیزەرێک دادەنێین، کو راستەوخۆ ڕوناهیا لێزەرێ بەرەف شاشەکێ بچیت، ئەگەر بهێت ئەوێ کونێ بچیک بکەین کو لێزەر تێدا دەربازبیت ئانکو Δx لوی دەمی ڕوناهیا لێزەرێ دێ بەرفرەهـ بیت و دێ زێدەکەت * 


ئامادەکرن : ئەحمەد عەلی

Comments