ئایا ڕوخسارناسی ڕاستە؟


ئایا ڕوخسارناسی ڕاستە؟
ئەوەی کە ڕوخسار ناسی ڕاست بێت دەوەستێتە سەر ئەوەی تۆ لەبارەی کام ڕوخسارناسیەوە دەپرسیت،وە لە چ زەمەنێکدا.
لە زانستی بەبەردبوەکاندا،ئێمەی مرۆڤ بەهۆی دۆزینەوەی ئێسکەسەری،باوانمان وەک مرۆڤەکانی هۆمۆهابیلیەن و جاوە و نیکڕۆمان و ...تاد توانیومانە ئاستی پەرەسەندوی مێشکیان پێشبینی بکەین،بەو هۆیەش بڕیار لەسەر شێوازی ڕەفتار کردنیان بدەین کە تا چ ئاستێک پێشکەوتوبوە،وە لە پەرەسەندنی نوێدا ئەوە زانراوە هەندێک لە ئەندامەکان بەهۆی گۆڕان لە سۆزەکانەوە گۆڕانیان بەسەرداهاتوە و دروست بون،ئەگەر ئەوەمان بۆ باوانمان کردبێت وڕاست بیت ئایا بۆزندوانیش ڕاست نابێت؟!
،وەڵامی "بەنزیکەیی نەخێر"بۆ ئەو پرسیارە دەخەمە کۆتایی باسەکە،بەشێک فەسلەجەی لەشی مرۆڤ دەگۆڕێت بە گۆڕانی سۆزەکان،بۆنمونە کەسێک بەردەوام برۆیەکاتی تێکنابێت،دەبیت کە هۆی کشانی پێستی نێوچاوان،بەمەش لەکاتی ئاسایی پێست لۆچ و چاڵ دروست دەکات.
تێکنانی برۆ کە بەهۆی سۆزیکەوەیە دەبێتە هۆی لۆچی ڕوو،وەدەتوانین بڵێین کەسی ڕوو پڕ لۆچ لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانی،لەژێر هەڵچونی توڕەی و هەرەشەکردن دابوە،بەڵام چۆن بەشێوەی بڕیار بدەین ئێستاش لەم قۆناغەدایە؟ چونکە گەر کەسەکە بتوانێ بەسەر ئەو هەستە زاڵ ببێت خۆ پێستی ڕوی ناگەرێتەوە باری ئاسای خۆی،کەواتە تۆ ناتوانیت بڕیار لەسەر ئێستای کەسیک بدەی بەهۆی لۆچێکەوە بەڵام بۆ ڕابردوی بەڵێ چونکە شوێنەوار هەیە.
جیا لەوەش ئێسک بەگۆڕانی سۆز وڕەفتار ناگۆڕێت،بۆنمونە تۆ چەند بەرهەڵستکار بیت لە یەکێک لە قۆناغەکانی گەشە،کار لە زەق بونی چەناگە ناکات چونکە ئێسکەکان،لەگەشە بوەستن ناگۆڕێن بە دەستکاری و نەشتەرگەری نەبێت.
ماسولکەکان پەیوەست بە کۆئەندامی دەمار،کۆئەندامی دەمار لەکەڵ سۆزەکان لە پەیوەندی دایە،واتە گوڕانی هەست دەبیتە کارتیکردن لە کۆئەندامی دەمار ئەویش کاردەکاتە سەر شێوەی ماسولکە،ئەو گۆڕانەش بەشیوەیەکی پلەبەند ڕاستە بۆنمونە
تۆ کەسێکیت ڕوخسارت پڕە هۆی ئەوەش دەگەڕێتەوە بو قەڵەوی هۆی قەڵەویش زۆر خواردن هۆی زۆر خواردنیش فشاری دەرونی و نائارامیە،بەڵام فشار و نائارامی دەبنە هۆی بەدخۆراکیش!،تۆ دەتوانیت بەهۆی ئەندامەکانیتر بزانیت کەسە بەدخۆراکە یان زۆر خۆر...بەڵام زۆر جار دەشێ کەم و کوڕی لە گورچیلە و جگەر و کۆئەندامی سوڕان ببتە هۆی هەڵئاوسان و بە دێژای کات قەڵەو کردنی روو.
ئەوەش دەرخەری ئەوەیە تۆ پێوستت بە هەنگاونانێکی زۆرە بۆ ئاشکراکردنی راستیەک کە تەنیا لە هەناسەوە دەتوانی تێبینی بکەی بۆ ئێستا لەکاتیک قەڵەوی ڕوو بۆ مێژوی کەسەکەیە.
ئێمە دەتوانین بەهۆی ڕابردوی کەسێکەوە ئێستا بزانین،ئەوە شتێکی تارادەیەک ڕاستە بەڵام چی ئەگەر،کەسەکە لە ئیستادا لە ژێر کۆنتڕوڵی خۆیدا بێ بەسەر نائارامی و فشار زاڵ بێت؟.
-ئەوکەسانەی لە شێوە بەیەکتر دەچن لە کەسیەتیش لەیەکتر دەن.!
کەسیەتی و شێوە دەکەونە ژێرکاری گەری ژینگە و بۆماوە،دووکەس لە ژینگەی هاوشیوە پەروەردەبن،شێوەشیان وەک یەکتر دەبێ
بۆنمونە دوو مرۆڤی دەشتێکی ئەفریقیا کونی لوتیان فش و گەوریە هۆی ئەمەش ئەوەیە ئەوان زۆر رادەکەن و پێوستیان بە ئۆکسجینە،بێگومان ژینگەیەکی پڕ لە ڕاکە ڕاک کۆمەڵێک تایبەتمەندی گشتگیر دروستدەکا لەهەموو ئەفریقایەکانی ئەو دەشتە.
یان دو ئەسکیمۆ باڵایان کورتە گەشە هۆی ـەوەش ئەوەیە لە شوێنیکی سارددا دەژین بۆ پاراستنی پلەی گەرمی لەشیان،خودکارانه باڵایان زۆر درێژ نابیت،ئەوانیش سەرما کومەڵێک رەفتاریانتدا دروستدەکات،لەهەر بارێکدا ئەوە نابیتە سەلمێنەری ئەوەی ـەوانەی لەیەک دەچن رەفتاریشیان وەک یەکە،ئەمە بەشیوەیەکی ڕێژەیی ناپێوست راستە!
لە کۆتایدا کەسیەتی و هەڵسوکەوت و شێوەی مرۆڤ دەکەوێتە ژێرکاری گەری ژینگە و بۆماوە و پەروەردە،تۆ دەتوانی تێکڕایەکان بزانیت وە کۆی تیکڕایەکان بکیتەوە تێکڕا و کەمێک ورد بیت بەڵام وردیەکەشت ئەنجامی تێکڕایە.
بۆیە بەنزیکەیی نەخێر ناتوانین ئەوەی بۆ باوان بڕیارماندا بۆ مرۆڤی ئێستاش بڕیار بدەین.

 ئامادەکردن و نوسینی : عمر حسێن

Comments

  1. دەست خۆش مامۆستا گیان 🖤💐

    ReplyDelete