ئاگادار ‏بە ‏لەوانەیە ‏زۆر ‏لەوە ‏گەمژەتر ‏بی ‏کە ‏بیری ‏لێ ‏ئەکەیتەوە


ئەزانم لەوانەیە کتێبێکت خوێندبێتەوە کە بەسەر شانو باڵت هەڵبدات و بڵێت ناوازەیت و بەهرەت زۆرە و بەهێزی و تادوایی، بەداخەوە زانست ماستاوچی نیە

چیرۆکی ئەم توێژینەوەیە لەوە دەس پێدەکات کە کابرایەک بەبەردەم کامێراوە دزی لە بانکەکان ئەکرد لەدواییدا پۆلیس گرتی و لە سجن وتی بەلام من شەربەتی لیمۆم لەسەر کردبوو، تەبعەن وەیزانیبوو کە چۆن شەربەتی لیمۆ هەنێ شت ئەسرێتەوە واش دەمووچاوی نادیار ئەکات

بەهەمان شێوە
هەموومان گەمژەیەتیمان هەیە، لەوانەیە کە گەمژەیەتی بە کەم ئەقلی و بەکارنەهینانی ئەقل تێبگەی بەلام بابەتێکی وا باس ناکەین لێرەدا، لێرەدا باسی نەزانی ئەکەین لە بوارێکی سایکۆلۆژی دا.

دوو زانا هەبوون بەناوی
  David Dunning و Justin Kruger

ئەم دوو زانایە لێکۆڵینەوەیەکی سایکیکی سەیریان کرد بەسەر قوتابیان دا هێنایانن تاقیانیان کردەوە بینیان ئەوانەی کە خراپترین بوونە هەمیشە باسی ئەوە ئەکەن کە غەدریان لێکرا و پییان وابوو زۆر باشن بەلام لە راستیدا وانیە ئەوان خراپترین بوون لە هەمان کاتدا ئەوانەی باشترین بوون زۆر جار بیریان لەوە دەکردەوە کە خراپ بوونە و باشیان نەکردووە لە ئیمتیحانەکە

بۆیەش گەر سەیری وێنەی یەکەم بکەین بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو کەسانەی کەمترین ئاستی زانینیان هەیە زۆر زیاد لە پێویست لە خۆیان ڕازین و خۆیان پێ بلیمەتە، وە ئەم کردارە بەبی ئاگایی خۆیان بووە کە ویستوویانە شتێک بکەن لە توانایان دانیە بەلام وایان زانیوە لە توانایاندایە. 
ئاراستەی ستوونی بریتیە لە سیقە بەخۆ بوون و خۆ بە گەورە زانی ئاراستەی ئاسۆییش بریتیە لە چەندیەتی زانینی کەسەکە و پەیوەندیان روونکراوەتەوە هەتاوەکو زۆر زۆر شارەزا نەبیت سیقەت بە خۆ نابێ
ئەم دیاردەیە ناو نرا
Dunning Kruger effect
کە باسی حالەتی ئەو کەسانە ئەکات کە زیاد لە پێویست بێ زانیاری لە خۆیان رازین..

بەداخەوە ئەمە شمولی زۆربەی کورد ئەکات، چونکە زۆربەی پێی وایە کە خۆی سەرکردە و پاڵەوانە و خەلک گەمژەیە لەکاتێکدا لەوانەیە بە عەکسەوە بێت

هەتاوەکو هەنێ فەیلەسوف وەکو راسڵ باسی کردووە کە کێشەی جیهان ئەوەیە کەسە شارەزاکان لە خۆیان رازی نین و کەسە گەمژەکانیش زیاد لە پێویست لەخۆیان رازین


دواتر لە مێشکدا
Natural egocentric bit
دروست ئەبی کە وادەکات مێشکت خۆی خۆش بووێ و بە شان و بالی خۆیدا هەڵدات

ئەی چارەسەر چیە؟ چۆن بزانم شتێکی وەهام هەیە؟

سەرەتا تاوەکو بزانیت خەلک زۆر پێت ئەلێن قسەکانت گەمژانەیە و وانیە و تادوایی واتا تا بزانیت دەبێ چاودێری چۆنیەتی بیرکردنەوەت بکەیت و رەخنەی لێبگریت تاوەکو دێیتەوە سەر خۆت
زیاتر دەبی ئاگادار بی بەهانە نەهێنیتەوە و بزانیت چۆن بیردەکەیتەوە

زانینیشت بۆ ئەم بابەتە باشترین شتە، دەتوانیت بۆیە ئەم جۆرە دەکرێ جارەسەر بکرێ بە زانینت بە نەزانیت دووەمیان بە زیاتر شارەزابوونت لە بابەتەکان 

Comments