کوانتەم ‏کۆمپیوتەر ‏چیە؟ ‏


کۆمپیوتەری کوانتەم چیە؟

لەوانەیە بەر گوێت کەوتبێ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهان دەستیانکردووە بە دروستکردنی کوانتەم کۆمپیوتەر لەوانە گۆگل و مایکرۆسۆفت بە چالاکی کار دەکەنو زانای زۆریان کۆکردۆتەوە لە بواری کوانتەم دا بۆ بەجێهێنانی ئەم مەبەستە لەوانەیە لە دە سالی داهاتوو بکەوێتە بازارەکانەوە.

کەواتە ئەم کوانتەم کۆمپیوتەرە چۆنە؟ وە چیە سەرەتا بۆ تێگەشتن ئەبێ بچینە سەر چۆنیەتی کارکردنی کلاسیک کۆمپیوتەر ، کۆمپیوتەر بە عادەتەن لە دوو بەش پێکدێ وەکو وتنی بەلێ و نەخێر وایە کە بەهۆی کارەباوە کاردەکات سەیری وێنەی یەکەم بکەن

وێنەی یەک - ترانزستۆر بەشێکە لە کۆمپیوتەر بچوکترین بەشە کە لە سێ بەش پێکدێ و توانای ئاراستەکردنی کارەبای هەیە بەمەش دەتوانین خەریتە و بەشە زیرەکەکانی کۆمپیوتەر دروست بکەین


لەو وێنەیە بە ئاسانی بۆمان دەرئەکەوێ کە رێرەوکراوە رێرەوێکی کارەبایی جا ئەم رێرەوە کارەباییانە بەهۆی ترانزستۆر، لەسەردەمی ئێسامندا دەتوانین ترانسزتۆر بە رادەیەک بچوک دروست کەین کە لە بەکتریا تەنانەت لە ڤایرۆسی 
HIV
 بچوکتر بیت ئەمانەش خەریتەی لێ دروست دەکرێ

ئەم ترانزستۆرانە وەکو دەزانن دوو رێرەوی هەیە ئەم رێرەوانە رێگەمان پێدەدات بۆ دروستکردنی 
CPU 
و هەموو ئەو پێداویستیانەی لە خەریتەی کۆمپیوتەر هەیە بە ئالۆزی و حساباتی خۆمان لە ئەمەش کێشەی هێواش بوونەوەی کۆمپیوتەرەکانمان هەیە لە وێنەی دوو ئەمە روون ئەبێتەوە بۆت 

وێنەی دوو - لۆجیک گەیتەکان لە ترانزستۆرەکان پێکهاتوون ئاراستەی کارەبا دەکەن بۆ بەجێهێنانی فرمانێک تاوەکو بەشە ئالۆزترەکان دروست بکەین 


کارکردنی کۆمپیوتەری کلاسیکی روون ئەکەینەوە بە سەیرکردنی وێنەی سێ 

لە وێنەی سێ دا دەبینین کە ئەتوانین ئەو جیهازەی کە بەهۆی لۆجیک گەیتەکان دروستمان کرد بەیەکی بگەینین هەم کارێکی فیزیاییمان بداتێ هەم بەرێی بکەین 


دوای ئەوەی بەهۆی چاککردن و پەرە پێدانەوە کۆمپیوتەری کلاسیک خێرایی پیدرا لەدوای ئەوە کۆمپیوتەری کوانتەمی دێتە ئاراوە خێراییەکەی چەندان جار بەهێزترە 

کۆمپیوتەری کوانتەمی جیاوازە لە کۆمپیوتەری کلاسیکی بەوەی کوانتەم میکانیک بەکاردێنین لەجێی ئەوەی کە ترانزستۆر بەکاربێنین بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرەکانمان کاربکەن

زۆر سادە کوانتەم میکانیک بەکاردێنین، ئەمە چۆن ئەکرێ؟

دەکرێ هەموو چاکەکە بۆ سروشتی
 superposition 
یان بەرزەکردەوە بهێنین بۆنمونە لە وێنەی چوار فۆتۆن دەرئەکەوێ
کە دەکرێ شەپۆل بێ بەهۆی سیفەتی پێکداچوون

وێنەی چوار - تاقیکردنەوەکەی دوو درزەکە سەلماندنی شەپۆل رەفتارکردنی فۆتۆن 

لەوینەی پێنج دەبینین کار دەکاتە سەر تەنۆلکە بارگە سالبەکان و دەتوانێت شیبوونەوەی تەنیش لە هەمان کاتدا بکات

وێنەی پێنج - کاریگەری فۆتۆن لەسەر تەنۆلکەکان دەیسەلمێنی رەفتارگەلی تەنۆلکەیی هەیە

 ئەمە بەلایەک بوونی ئەلیکترۆنیش لە دوو شوێن لە هەمان کاتدا دەکرێ بەکاربێت بۆ کۆمپیوتەری کوانتەمی هەموو ئەمانە چۆن کاریگەری لەسەرمانە بۆ دروستکردنی کۆمپیوتەرێکی کوانتەمی؟
ئێمە لە جیهانی کۆمپیوتەر دا 
bit 
مان هەیە ئەو 
bit
ـانە بەهۆی ترانزستۆرەکانەوە دروست دەبن کە رێگە  تێپەربوونی کارەبا ئەدات یان نا ئەمەش بەهۆی دروست بوونی ئەو شێوازە لە ترانزستۆر کاتێکی پێویستە کە هەلبژاردنی
 bit
 ـە بە مانایەکی تر. 

 هەلبژاردەکەی کە ترانزستۆر بە شێوەی تێپەڕ بوون یان نا دەیکرد هێواشترە لە ناچارکردنی ئەوەی کە بۆنمونە فۆتۆنێک والێبکەیت کە بەشێوەیەک رەفتار بکات لە دوو شێوەکەی خۆی هەر بۆیەش دوو هۆکار هەیە کە بتوانین کۆمپیوتەری کوانتەمی دروست بکەین باشتر لە کۆمپیوتەری ئێستا :

 1- ترانزستۆر پێویستە حساباتێکی زۆر ورد بکەیت تاوەکو بزانیت ئایە کاتی زیاتر پێویستە لە فۆتۆنێک تا بە شێوەیەک رەفتار بکات رەفتارکردنەکە بەشێوەیەکی ئاسایی نیە و بۆ هەر کارێک شێوازێکی کارکردنی هەیە

 2- خێرایی سوپەر پزیشن زۆر خێراترە لە ترانزستۆر بە کۆکردنەوەی هەموو ئەو خێراییانە کۆمپیوتەری خێراتر و بەهێزتر دروست بکرێ لەگەل ئەمەش دا سوپەر پزیشن وامان لێدەکات بڵێین بۆ هەر کارێک دەیکەین کاردانەوەی زۆر هەیە لەوەی چاوەرێی ئەکەین کەواتە زۆر زۆر خێراترە لە کلاسیکەکە 

 ئەم دوو رەفتارە لە کات و خێرایی وامان لێدەکات بتوانین بیر لە دروستکردنی گەورەترین داهێنانی سەردەم. بکەینەوە کە کوانتەم کۆمپیوتەرە بۆیەش ئەبێ ئەو دوو شێوە رەفتارەی کە لە جیهانی 
کوانتەم هەیە بمان گەیەنێ بە شتێک بەرزتر لە 
 bit
کە 
ـەکان quntum bitـە یان qubit
 ئەمەش ناونراوە بە رەفتاری ئەو تەنۆلکانەی کە لە کوانتەم کۆمپیوتەردا بەکاردێن تاوەکو کارەکانمان وەکو ترانزستۆرەکان بەجێ بێنن 

 بۆیەش خێرایی ئەوەی کە بە سروشتی لە جیهانی کوانتەم هەیە زۆر زۆر خێراترە لە ترانزستۆر بۆیەش کاریگەری کۆمپیوتەری کوانتەمی زۆر زۆرتر ئەبێ

 هەر بۆیەش کۆمپیوتەری کوانتەمی دەکرێ جیهان سەرەژێر کاتەوە بەهۆی کاریگەریەکەی ئەو خێراییە جیاوازەی کە باسمان کرد خێرایی یەک بەشی زۆر زۆر بچوک بوو لەنێوان کوانتەم کۆمپیوتەر و کلاسیک کۆمپیوتەر بۆیەش وەکو چۆن خودی کوانتەم بەهێزترین شۆرشی زانستی بوو دەبێتە بەهێزترین شۆرشی تەکنەلۆژی

Comments