چەند زانیاریەک لەسەر کتێبی پیرۆز


زانیاری لەبارەی کتێبی پیرۆز
کتێبی پیرۆز:کتێبیکە پێکدێت لە64نامیلکە کە لەتەوراتی پێغمبەر موسا تا ئینجیل و نامەکانی حەواریەکان لەخۆ دەگرێت،دەبیتە دووبەش پەیمانی کۆن و پەیمانی نوێ وە،سەرچاوەی شەریعەتی مەسیحیەکانە

پەیمانی کۆن-بەشی یەکەم
 سورەتی پەڕاوی پەیدابوون
خودا لەم پەڕاوەدا باسی دروست بوونی گەردون و ژیانی زیندەوەران و مرۆڤ دەکالەسەر زەوی،کە لە سەرەتا خودا ئاسمان و زەوی بەدیهینا  ڕۆژی یەکەم ڕوناکی دروستکرد و لەتاریکی جیای کردەوە دواتر لێکجیاکردنەوەی ئاوەکان بۆدروستبونی بۆشای لەنێوان ئاسمان و زەوی و  ناوی لەبوشایەکە نا ئاسمان دواتر وشکای وسەوزای دروستکرد دواتر مانگ وڕۆژ دواتر باڵندە و ماسی دواتر ئاژەڵەکان و مروڤ، وەخودا لەڕۆژی حەوتەم لەدروستکردن وەستا و پشوی دا، وەباسی دروستکردنی ئادەم-ئیش(پیاوەکە) دەکا لەبەهەشتی عەدەن نێشتەجێی دەکا،   لێرەدا خودا پێی وایە باش نیە پیاو بەتەنیا بێت،ئیشا دروستدەک دروستکردنی ئیشا ڕوندەکاتەوەکە لەپەراسوی ئەم پیاوە،ژنێک(ئیشا)دروست دەکا تا تەنیای پیاوەکە نەهێڵیت،وە ئادەم ناوی لێنا حەوا بەواتەی دایکی زیندوان،وەڕونیدەکاتە بۆچی وچۆن له عەدەن دەرکران و خوا لەبەرچی لێیان ترسا،
وەلەوانەوە کۆمەڵیک منداڵ دەخاتەوە وەک قابیل(قاین) و هابیل،تا کۆتای پەڕاوەکە خودا مێژوی دروست بون و پێغمبەران و ناوچەکان بۆ موسا باس دەکا تاوەک سەرکردەیەکی لێهاتو شارەزای هەبیت لە مێژوی نەتەوەیەکەی و ئامانجی باپیرانی خۆی،وە رونی دەکاتەوە کەچۆن دوای لافاوەکەی نوح خەڵکی لە بابل نیشتەجێ بون و خودا پەیمانی بەخۆیدا چیتر جارێکیتر مرۆڤ لەناو نەبات بەهۆی هەندێک کەسەوە،وەخودا یەکگرتنی کوڕانی نوح و نەوەکانی پێناخۆش بوو بۆیە ڕێگای نەدان بورج دروستبکەن و دابەزیە زەوی و کارەکەی لێشیواندن،بۆیەش شارەکە ناونرا بابل واتە شێوان،وەباسی کۆچی ئیسرائیلیەکان دەکا بۆ مسر،تا موسا بزانیت بۆچی گەلەکەی لەخاکێک نیشتەجین کە موڵک و ماڵی ئەوان نیە،وەخودا لێرەدا دەیەوێت بە موسا بڵی خودا باپیرانتی بەرەکەتدار کرد تۆش بەرەکەتدار دەکەین

لێرەدا گەلیک لوغز و پێشبینی و مانا هەیە وەک
۱- ئافرەت مایەی دەرکردن بو لەعەدەن چونکە ئارەزوی بۆ خواردنی بەری داری زانین بوو کە مارێک ئەم حەزەی تێدا خولقاند و دواتر بوە دوژمنی ئەو مارە بەفەرمانی خودا تا ڕۆژی هاتنی بەڵێندراوەکە

۲ـ پێش بینی کۆتای لێخۆش بونی ئادەم دەکا بەهۆی هاتنی مەسیا-مەسیح

۳ـ مەسیح سەری خراپە کە شەیتانە پاندەکاتەوە

٤ـ خودا بەرجەستە دەبێ لەمرۆڤدا و خودا توڕە و دڵشاد دەبێ و توانای پێشبینی کردنی هەیە و شتەکان تاقیدەکاتەوە

٥ـ خودا پەشیمان دەبیتەوە لە دروستکردنی مرۆڤ بۆیە ناچارە پێغمبەران بنێریت گەلی خۆی ڕزگار بکات چونکە مرۆڤ بەسروشتی خۆی چاکە و خراپە لێکجیا دەکاتەوە وە بەهۆی خراپە ناسیەوە خراپەبەکار دێنیت تا خەڵکی ئازار بدا

٦-خودا لە مرۆڤ بێ هیوادەبێت و ڕەشبینە پێیان چونکە بەشێکی کەمی خەلکی چاکەکاری دەکەن

زۆرشتیریش...

بەگشتی وەسفی خودا لەم کتێبەدا کەمێک جیاوازە لە وەسفی خودا لەقورئاندا

ئامادەکردنی:
عمر حسێن

Comments