خۆر وزەیەکی تایبەت دەدات بۆ بوونمان

خۆر وزەیەکی تایبەت دەدات بۆ بوونمان

توێژینەوەیەک لە جۆرناڵی ئەسترۆنۆمی بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئەستێرەناس جاکۆب هەقمیسرا ، باس لەوە دەکات کە وزەیەکی زۆر پێویستە وەکو مەرجی پێویست بۆ پەیدابوونی بوونەوەری زیرەکی وەکو مرۆڤ

ژیانی زیندەوەرێکی ئاڵۆزی وەکو مرۆڤ پێویستی بەەندین مەرج هەیە تا بوونی هەبێت بۆ نمونە پێویستی بەڕێژەیەکی ڕێکخراو لە ئۆکسجین هەیە ، ئەگەر ئۆکسجین زۆربێت دارستان و شوێنەکان گڕدەگرن و ئەگەر کەمیش بێت چالاکی مرۆڤ کەم دەکات ، یاخود پێویستی بەکاتێکی زۆر و  گونجاوی جوڵەی پلێتەکان هەیە بۆ ئەوەی ڕێژەی وشکانی و دەریا گونجاوبێت

ئەمجارەش لەم توێژینەوەیدا جاکۆب هەقمیسرا
کەوتە پێواندن و حسابکردن بۆ ئەوەی بزانێت کە بۆ ئەوەی زیندەوەری فرەخانە بوونی هەبێت هەسارەکە دەبێت لەسەروی بەرگەهەواوە بە
1034جول
وزەی پێ بگات لەنێوان
200 - 1200 nm

ئەم بڕە وزەش لەو ئەستێرانەوە دەستناکەون کە لەخۆری خۆمان بارستاییان کەمترە ، جا توێژەر دەرئەنجامی گرت لەوەی کە ئەو ئەستێرانەی بارستاییان لەسەدا حەفتای خۆر کەمترە شیاوی ئەوە نین هەسارەکانیان زیندەوەری فرەخانەی تێدا پەیدابێت
(واتا لەسەدا هەشتای ئەستێرەکانی ئێستا شیاو نین)

وە ئەگەر بێت و ئەستێرەکانی تر بارستاییان لەخۆر زیاتر بێت ، سوتەمەنی ناوەکیان خێراتر دەسوتێنن ببەراورد بەخۆر ، واتا ڕووناکی و گەرمی توندتر دەبێت بەهۆی خێرا فیوسکردنی هایدرۆجین بۆ هیلیۆم و ژیانی زیندەوەرانیش ناتوانێت بەرگەی زیادبوون بە لەسەدا دوو بگرێت

لە مێژووی زەویدا سوڕە بایۆکیمیاییەکان توانیویانە کاریگەریە خراپەکانی کەش و هەوا چاک بکەن بەڵام ئەگەر خۆر بارستای زیاتربووایە سوڕە بایۆکیمیایەکان نەیاندەتوانی کاربکەن.

بۆیە ئەم توێژینەوەیە دووپاتی دەکاتەوە مرۆڤ لە شوێنێکی گونجاودایە

سەرچاوەکان:
https://www.liebertpub.com/doi/abs/10.1089/ast.2018.1946?journalCode=ast

Haqq-Misra, “Evolution of Complex Life,” 1292.

Comments