کوانتەم گراڤتی کێشە قورسەکەی فیزیای گەردوونی ڕەنگە هەرگیز چارە نەبێت

کوانتەم گراڤتی کێشە قورسەکەی فیزیای گەردوونی ڕەنگە هەرگیز چارە نەبێت
...
کوانتەم گراڤتی بیردۆزێکە کە کێشکردن لە ڕووی کوانتەم میکانیکەوە ڕوون دەکاتەوە ..
بۆ ئەوەی کوانتەم گراڤتی ڕاست بێت 
ئەبێت گەردیلەیەکمان هەبێت بەناوی 
graviton
چۆن لە کارۆموگناتیسیدا گەردیلەیەکمان هەیە بەناوی 
photon
لە کوانتەم گراڤیتیشدا دەبێت 
graviton
هەبێت ، ئەم گراڤیتۆنە قەت نەماندیوە و نابێت باوەڕی پێ بکەین بەڵام ئەگەر بوونی هەبێت ، ئەبێت چەند تایبەتمەندییەکی هەبێت بۆ ئەوەی ڕێک بکەوێت لەگەڵ هێزی کێشکردنی نیوتن و کێشکردنی ئانشتاین :
1.ئەبێت کێشی نەبێت واتا
massless
بۆ ئەوەی مەودایەکی بێ کۆتای کێشکردنی هەبێت.
2.ئەبێت سپینی دووی هەبێت لە کوانتەم بۆ ئەوەی تاکە هێزی کێشکەر بێت و جیاواز لە
سپینی فۆتۆن کە یەکە و هی ئەلکتۆرنیش یەک لەسەر دووە.
3.ئەبێت نیوتڕاڵ بێت
...
لەبەر ئەوەی گراڤتی زۆر زۆر لاوازە ، موستەحیلە بتوانین لە تاقیگەی فیزیای گەردیلەی بتوانین گراڤیتۆن بدۆزینەوە
...
تەنها ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ دۆزینەوەی ئەویش ئەگەر گەردوون سێ دووری نەبێت ئەو کات دەکرێ بدۆزرێتەوە بەڵام گەردوونەکەشمان سێ دوورییە
...
کەواتە پێ ناچێت هەرگیز ئەم کێشە چارەسەرە بکرێت
..
وە هەتاوەکو ئەم بابەتە چارەسەر نەکرێت ناتوانین بزانین وردەکاری سەرەتای گەردوون و سەنتەری کونە ڕەشەکان چی بووە
...
سەرچاوە:

Comments