پێکدادان لەگەڵ زەوی


پێکدادان لەگەڵ زەوی.
درووست بونی زەوی مشتومڕی زۆری لەسەرە، بەهۆی ئەو بەردانەی لە ناوچە جیاوازەکانی زەویەوە دۆزراونەوە ئەمڕۆ مرۆڤ توانی پێشبینی  و ڕەنکردنەوەی گەورەترین ڕووداوی هەیە، کە ئەوانیش درووست بونی زەوی و درووست بونی مانگ...هتد.
گەشتەکەمان بە نیزیکەی ٥ بلیۆن ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد. لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی بونی نەبوە لە بونی زەوی، بەڵکو تەنیا خۆر بونی هەبوە، کە ئەستێرەیەکی تازە لەدایک بوو بوو. خۆر دەورە دراوە بە تۆزێکی زۆر. زەوی لەوکاتەدا هێشتا درووست نەبوو بو، بەڵام بە پێی تێپەربونی کاتا، هێزی کێشکردن دەست کرد بە ڕاکێشان و کۆکردنەوە ئەو تۆز و پاشماوانە و بوە هۆی درووست بونی بەردی زەبەلاح، کە بارەستایەکی زۆریان هەبوو، بەهۆی ئەمەوە شتێک درووست ئەبێت، کە ئێمە پێی ئەڵێین هەسارە. هەسارەی زەوی تەنیا لە یەکگرتنی بەرد و پاشماوەکان درووست بوو بەهۆی یەکگرتنیانەوە بەهۆی هێزی کێشکردن. پڕۆسەی یەکگرتنی ئەم بەردانە بەهۆی هێزی کێشکردنەوە شتێکی ئاسان و سادە نەبوە، بەڵکو ملیۆنان ساڵی وستوە تا ئەم بەردانە یەک بگرن و بەشێوەیەکی جێگیر و ببێتە یەکێک لە چەندان هەسارەی تر بەدەوری خۆرەوە ڕابوەستێت بەهۆی هێزی کێشکردنی خۆرەوە.
٤.٥ بلیۆن ساڵ لەمەوبەر زەوی وەک دۆزەخ وابوە، هەمان ئەو زەویەی ئەمڕۆ نەبوە. سەر ڕووی زەوی پلەی گەرمەیەکی نیزیکیە ٢ هەزار پلەی فەهرەناید بوە، کە ئەکاتە ١٠٩٤ پلەی سیلیزی، لە کاتێکدا ئاوی ئاسایی تەنیا لە ١٠٠ پلە بەهەڵم ئەبێت!.
زەوی لەسەرەتادا بەهیچ شێوەیەک هەوای نەبوە، بە زمانێکی سادەتر شتێک نەبوە بەناوی ئاسمانەوە لەسەرەتای درووست بونی زەوی، کە ئەمەش یەکێک بوە لە هۆکارەکان بۆ بونی گەرمەیەکی زۆر لەسەر ڕووی زەوی، بەتایبەتی نەبونی ئاسمانی زەوی، لەبەر ئەوەی نەبونی ئاسمانی زەوی لەسەرەتای درووست بونی زەویدا ڕیگە خۆشکەر بوە بۆ بەربونەوەی نەیزەکەکان، کە نەیزەکی وا هەیە هێزەکەی ٥ جار زیاتر لە تەقینەوەی ئەتۆمی هێرۆشیما، بیر بکەوە بەردەوام ئەم نەیزەکانە بەر زەوی کەوتوون، ئەبێت چ گەرمەیکیان درووست کردبێت!. ئەوەی لەسەر ڕووی زەوی هەبوە دوان ئۆکسیدی کاربۆن بوە (co2) کە هەموومان پێی ئاشناین و ئەمڕۆش لەسەر زەوی بەهۆکاری گەرم بونی زەوی دا ئەنێین، هەروەها هەڵمی ئاو و نایترۆجینیش.
ڕووی زەوی، کە زەوی هەسارەیەکی تازە درووست ببو، وەک دۆزەخێکی تەواو وابوو، کە تەنیا بەردی تواوەی تێدابوو، بەڕادەک گەرمبوو، کە نیزیک بونەوە لێی تەواوی ئێسقەکانیشتی وێران ئەکرد، وە زەریایەکی بێکۆتا لە گرکان لەسەر زەوی هەبووە.
 زەوی هێشتا لە دۆزێکی جێگیر دانیە و زۆر دورە لە ژیانەوە، بونەی شەو و ڕۆژەوە، بەهۆی بونی بڕێکی زۆر لە پاشماوەی بەردەکان، چەندان هەسارە لە دەوری هێزی کێشکردنی خۆرەوە درووست بووەن، لەوانیە ١٠٠ دان دانە هەسارە درووست بوبێت! بەڵام پێکدادانی بەردەوام ڕویداوە و زەویش بێبەش نەبوە لەو پێکدادانە لەگەڵ هەسارەیەک کە پێی ئەوترێت سئیا. ئەم هەسارەیە قەبارەکەی بەقەت مارس بوە و لە زەویەوە نیزک بوە و بۆتە هۆی پێکدادانی لەگەڵ زەوی، کە خێرای پێکدادانەکە نیزیکەی ١٠جار خێراتر بووە لە خێرای گولەیەک!. پێکدادانی ئەم دوو هەسارە تازە لەدایک بوە، دەبێت هۆی بڵاوکردنەوەیەکی زۆر لە بەرد و پاشماوەی پێکدادانەکە، لە هەزاران، هەزار تەن لە پاشماوەی ئەم پێکدادانە بە گەردوون و دەوری زەیدا بلاو ئەبێتەوە. ئەم پاشماوانە دەبنە هۆی دروستکردنی ئاڵقەیەکی سور بەدەوری زەویدا و ئەم ئاڵقەیە ئەبێت بە مانگ، ئەو مانگەی ئەمڕۆ ئێمە بە ئاسمانەوە ئەیبینین لە ئەنجامی پێکدادانی دوو هەسارەوە هاتۆتە بوون! بەڵام جیگای ئاماژەیە، مانگ لەسەرەتای درووست بونیدا زۆر نیزیکتر بوە.

Comments