ئایا ئیسقانی ڕانی نەهەنگەکان بێ ئەرکن ؟ (وەڵام بۆ داروینیەکان)


ئایا ئیسقانی ڕانی نەهەنگەکان بێ ئەرکن ؟
(وەڵام بۆ داروینیەکان)

یەکێک لەو بەناو بەڵگانەی پەرەسەندن پشتی پێ دەبەستێ بوونی ئەندامە پاشماوەکانە(بەقسەی ئەوان) ، داروینییەکان پێیان وایە هەندێ ئەندام هەن لە زیندەوەران هیچ ئەرکێکیان نییە چونکە ئەو ئەندامە لە زیندەوەری پێشوودا ئەرکی هەبووە و پێویستی بووە بەڵام لەم زیندەوەر نوێیەدا تەنها وەک پاشماوەیەکی پەرەسەندن وایە و هیچ ئەرکی نییە ، بەڵام هەندێ لە داروینییە نوێکان وەکو جێری کۆین پێناسەیەکی تریان هەیە و دەڵێن ئەندامی پاشماوە یان ئەندامەکە بێ ئەرکە یان ئەندامەکە ئەرکەکەی گۆڕاوە

بەدڵنیایەوە ئەم پێناسە نوێیە دەبێتە گاڵتەجاڕێ چونکە ئەگەر وابێ دەست و قاچ و هەموو ئەندامەکانی ترمان ئەندامی پاشماوەن و ڕۆژانێکی ڕابردوو بۆ ئەرکێکی تر کاریان کردووە ، جا لەم حاڵەتەدا ناتوانن ئەم ئەندامانەی ئێستا هەمانە بیکەنە بەڵگە بۆ پەرەسەندن ، جا بۆیە پێناسە
کۆنەکە وەردەگرین کە ئەندامی پاشماوە نابێت ئەرکی هەبێت.

ئێستاش بزانین ئیسقانی ڕانی
(hip bone)
نەهەنگ(دۆلفینەکانیش) بێ ئەرکە وپاشماوەیە ؟
وەڵام نەخێر پاشماوە نییە ، و بەڵکو ئەرکێکی زۆر گرنگی هەیە ئەویش یارمەتیدانی نەهەنگەکان دەدات لە زاوزێکردن ، توێژینەوەیەکی ساڵی
2014
توانی ڕۆڵێکی مەزنی ئەم ئیسقانە بدۆزنەوە ، جیم دینسی توێژەر دەڵێت :
بەپێچەوانەی ئەو باوەڕ باوە ، ئەم ئیسقانانە پاشماوە نین. بەڵکو ئەرکیان هەیە ، ئەرکەکەش زاوزێکردن و پەرەیانسەندووە وەک وەڵامێک بۆ پەستانی ڕەگەزی.

ئەم قسەیە ڕوونی دەکاتەوە داروینەکان هەڵەن بەڵام توێژەر هەوڵدەدات پینەی بکات بەوەی کە ئەرکی ئیسقانەکان بگۆڕێ و بۆیە دەڵێت پەرەیانسەندووە ، ئەم بابەتە لەداهاتوو باسی دەکەم بەوەی ئایا ئەرک گۆڕین شتێکی ئاسانە ئاوها داروینەکان باسی دەکەن بەڵام لەم نوسینەدا تەنها ئامانج دیاریکردنی ئەرکی ئەو ئیسقانەیە کە پێیان وابوو بێ ئەرکە


توێژینەوەکە لەسەر
130
نەهەنگ ودۆلفین کرابووە کە لە
29
جۆر پێکهاتبوون

نەهەنگەکان پێویستیان بەو ئیسقانەیە بۆ جێگیرکردنی ئەو ماسولکانەی کۆنتڕۆڵی ئەندامی زاوزێان دەکەن

ئەو ئیسقانانە لکاون بە گروپێک ماسولکە کە ناسراون بە
ischiocavernosus muscles
ئەم ماسولکانەش لکاون بە ئەندامی زاوزێ

وە هەتاوەکو ئەندامی زاوزێ گەورەتربێت ، ئیسقانەکانیش گەورەترن بۆ ئەوەی ماسولکە گەورەکان کۆنتڕۆڵ بکەن


نیک پێنسنی پالیۆبایۆلۆجیست دەڵێت :
تەنها بەس لەبەرئەوەی ئەرکەکەمان پێ دیاری ناکرێ مانای ئەوە نییە ئەرکی نییە ، ئەوە کورت بینیە لەبەشێکی خەیاڵماندا.

ئەم وتە زۆر جوانە تەنها لەبەرئەوەی لە کاتێکدا یان لە ئێستەدا ئەرکی هەندێ ئەندام یاخوود جین نازانین مانای ئەوە نیە ئەوانەبێ ئەرکن.

سەرچاوەی توێژینەوەکە :
https://onlinelibrary.wiley.com/doi/full/10.1111/evo.12516

لەم لینکەش خوێنەربن کە چۆن هەندێ جین وایاندەزانێ بێ ئەرکن بەڵام ئەرکیان هەبوو

ئایا ڤایرۆسی گەڕاوەیی خۆڕسک بەڵگەیە بۆ باوانی هاوبەش ؟
http://www.bilaldawah.cf/2020/05/httpswww.html?m=1

Comments