پەرەسەندن لەناو تاقیگە شکست دێنێت (بازدانەکان وکاریگەرییان)


پەرەسەندن لەناو تاقیگە شکست دێنێت
(بازدانەکان وکاریگەرییان)
...
خۆشبەختانە سەدەی بیست و بیست و یەک کاتێکی زۆر ناوازەیە بۆ بایلۆجی و بایۆکیمیستری بەهۆی بوونی کەرستە و تاقیگە پێشکەوتووەکان ، ئەتوانین بچینە ئاستی گەردیلەی زیندەوەران و خانە و دراسەیان بکەین ، جا پەرەسەندن ئەتوانین تاقیبکەینەوە و سنور و تواناکانی بناسێنین ، پەرەسەندن واتا گۆڕان لە زیندەوەران بە تێپەڕبوونی کات بە میکانیزمی بازدانە هەڕەمەکییەکان و هەڵبژاردنی سروشتی ، جا لەم نوسینەدا بۆت ڕوون دەبێتەوە بازدانەکان چین و گۆڕانی زیندەوەران چۆنە و خۆگونجاندنیان چۆنەو وە بۆچی پەرەسەندن شکست دێنێت
...
پێش هەموو شت بزانین بازدانەکان چین ؟
بازدانەکان بریتین لەگۆڕانی زنجیرەی دی ئێن ئەی.
چۆن چەند دێڕێک لەکتێبێکدا پیتێک یان چەند پیتێکی بگۆڕی ، دێڕەکە ئەگۆڕدرێ ، دی ێن ئەیش کە بازدان تیایادا ڕوودەدات زنجیرەکەی دەگۆڕێ کە لە نیوکلۆتاید پێکهاتووە.
بازدانەکان لەکاتی دابەشبوونی خانەکاندا ڕوودەدەن وە هەندێ جاریش بەهۆی هۆکاری ژینگەی ڕوودەدەن وەک تیشکی زەرەربەخش بەر جەستەکە بکەوێت.
بازدانەکان لەخانەی سۆماتیک و جێرملایندا ڕوودەدات ، سۆماتیک واتا ئەو خانانەی کە پەیوەندی بە پرۆسەی وەچەخستنەوە نییە و ناگوازرێتەوە بۆ نەوەی داهاتوو ، نمونەی ئەم جۆرە خانەی پێستە ، جێرملاینیش ئەو خانانەن کە لە پرۆسەی وەچەخستنەوە هەن و دەگوازرێنەوە بۆ نەوەی داهاتوو وەک خانەی هێلکە.
بازدانەکان زۆربەیان بێ لایەنن و هەندێکی کەمیان سوودی دەبێت بۆ زیندەوەرەکە و هەندێکیش زەرەر.

جا بۆ ئەوەی پەرەسەندن ڕووبدات دەبێت بازدانەکان بتوانن زانیاری جیناتی نوێ لەدەرەوەی حەوزی جینی زیندەوەرەکە دروستبکەن کە پێشتر ئەو زانیاریانە بوونی نەبووبێت ، بۆ ئەم مەبەستەش دەچینە لای تاقیکردنەوەیەکی زۆر گرنگ کە ناسراوە بە
تاقیکردنەوەی ماوە زۆری پەرەسەندن

تاقیکردنەوەیەکە لەلایەن ڕیچارد لێنکسیەوە دەستی پێکردووە لە ساڵی 1988 تاکو ئەم ساڵ کە بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگیراوە
کە لەسەر جۆرە بەکتریاک کردوویەتی بەناوی
Esherichia coli
کە لەم تاقیکردنەوە بەکتریاکان گەشەپێدەدرێن لەناو فلاسکدا و ئەتوانین هەزارەها جیل ببینین کە شەش جیلی بەکتریاکان دەکاتە
150
ساڵێک لە تەمەنی مرۆڤ ،  تا ساڵی
2016
توانیان بگەنە
66,000
جیلی نوێی بەکتریاکە
و تا ئێستاش زیاتر لە حەفتا هەزار جیلە
سەرچاوە:
Lenski, Richard E. (2000). "Source of founding strain". Richard E. Lenski Homepage. Michigan State University. Retrieved 2008-06-18.^ "Richard E. Lenski (@RELenski) | Twitter". twitter.com. Retrieved 2016-07-02.
....
وە ئەنجامەکان لەڕووی سوودەوە بریتیبوون لە گونجاندنی خێراتر و گەشەسەندنێکی خێراتر و زیادبوونی قەبارەی خانە و گرنگترین سوودیش کە بەدەستیان هێنا بەکتریاکان گەشەسەندنی سایترەیت بوو لە بەکتریاکان لەنێوان جیلی
31,000 _31,500
بەڵام ئاخۆ ئەم سوودانە کە بەهۆی بازدانەوە بووە ئەتوانین بیکەنە بەڵگە بۆ پەرەسەندن ؟ نەخێر ڕێک پێچەوانەک ڕاستە
...
هەموو ئەو سوودانەی بەکتریاکان بەدەستیان هێنا بەهۆی شکاندنی جیناتیان یاخود دووبارە ڕێکخستنەوەی جیناتیان بوو نەک بەهۆی دروستبوونی زانیاری جیناتی نوێ لەدەرەوەی حەوزی جینی ، بابچینە لای گرنگترین گۆڕانیان کە سایتریەتەکە بوو ،ئەم جۆرە بەکتریایە خۆی عادەتەن ئەتوان گەشە بکەن لەسەر سایترەیت
(سایترەیت ترشیەکی ئەندامی لاوازە بەسرووشتی لە میوە ترشەکاندا هەیە)
جا ئەم بەکتریایە ناتوانێت گەشە بکات لەسەر سایترەیت لەئامادەبوونی ئۆکسجین ، بەڵام توانی بگۆڕێت بە شێوەیەک کە لەئامادەبوونی ئۆکسجینیشدا گەشەبکات ، ئەم گۆڕانەش بەهۆی شکاندی جینێکەوە بوو کە ئەم جینە نەیدەهشێت پرۆتین دروستبکات ، ئەم پرۆتینە کە دروستبوو ڕێگای دا سایترەیت بتوانێ دەربازببێ بۆ ناو خانە و بەمەش بەکتریاکە بتوانێ لە ئامادەبوونی ئۆکسجین گەشە بکات لەسەر سایترەیت ، واتا جینەکە وجودی هەبوو پێشتر بەڵام بەهۆی شکاندنیەوە بووە هۆی سوود بۆ بەکتریاکە
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2430337/
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3461117/
با بچینە لای توێژینەوەیەکی تر کە لە ساڵی دوو هەزار و دەبڵاوکرایەوە کە تیایدا پێداچوونەوە کرابوو بۆ ئەو تاقیکردنەوانەی کە لەسەر پەرەسەندنی میکرۆبەکانی وەک بەکتریا کە لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا کرابوون و ئەنجامەکەش ئەوەبووئەو سودانەی بەدەستیان هێنابوو میکرۆبەکان کە بووبوە هۆی خۆ گونجاندنیان بریتی بوون لە شکاندن یاخود زەرەر بەرکەوتنی جینات یان دووبارە ڕیزبوونەوەی زانیاری جینات و تیایدا زانیاری جیناتی نوێ لەدەرەوەی حەوزی جینیان دروستنەبووبوو.
سەرچاوە:
https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/21243963/

زۆربەی داروینیەکان نمونە بەهەڵە دێننەوە لەبارەی زانیاری جیناتی نوێ ، بۆ نمونە ئاماژە بەم نمونە دەدەن
بەحساب هەندێ مەیمون بازدان لە پرۆتینی
TRIM5
ڕوویداوە و پرۆتینێکی تری دروستکردوە بەناوی
TRIM5-CypA
کە ئەتوانێ خانە بپارێزێ لە نەخۆشی ڕیترۆڤایرەسی وەکو
HIV
و پێیان وایە ئەم بازدانە زانیاری نوێی دروستکردووە.
بەڵام هەڵەن زانیاری نوێ دروست نەبووە و بازدانەکە تەنها بۆتە هۆی مۆدیفیکەیشن یاخوود گۆڕانی زانیارییەکان.
یەکەم شت ئەم دوو پرۆتینە
Trim5
و
CypA
هەردووکی بوونیان هەبووە پێشتر و توانای کارلێک و خۆبەستنەوەیان هەبووە لەگەڵ ڤایرۆسەکە
و دووەم شتیش
ئەم گۆڕانە پاش ملیۆنان ساڵ ڕوویداوە واتا ئەو هەموو کاتە ڕۆیشتووە ئینجا خۆگونجاندنێکی واڕوویداوە لەدژی ڤایرۆسێکی کوشندەی وا ، ئەویش بە گۆڕینی ئەو زانیاریانەی کەخۆی ئەسڵەن بوونی هەبووە ، واتا کارەکە بۆ پەرەسەندن قورسترە.

جا قسەی کۆتا ئەوەیە پەرەسەندن بۆ ئەوەی ڕووبدات دەبێت زانیاری جیناتی نوێ لە دەرەوەی حەوزی جینی زیندەوەرێک دروستبکات کە پێشتر بوونی نەبووە ، بەڵام بەڵگە بۆ ئەم گۆڕانە بوونی نییە بەڵکو ئەوەی تاقیکردنەوە و توێژینەوەکان پشانی ئێمەیان داوە بریتییە لە خۆگونجاندنی زیندەوەران ئەویش بەهۆی شکاندن یان زەرەر لێدان لە جینات یاخوود مۆدیفیکەیشنی جیناتێک کە خۆیان بوویان هەیە پێشتر واتا دەکرێ گۆڕانەکان یاخود زەرەر لێدانەکان لەیەکێک لەم پۆلێنانەی دی ئێن ئەی بدات
promoters
enhancers
insulators
transcription translation termination signals.
، ئێ ئەم گۆڕانانەش ڕێک پێچەوانەی چیرۆکی پەرەسەندنە.

Comments