ئایا دەمارە گەڕاوەی قوڕگ بەڵگەیە بۆ باوانی هاوبەش ؟


یەکێک لەو بەناو بەڵگانەی لایەنگرانی باوانی هاوبەش زۆر دووبارەی دەکەنەوە ، دەمارێکە لە زیندەوەرە شیردەرەکان هەیە وەک مرۆڤ و زەڕافە، ئەم دەمارە بەپێی داروینییەکان بێت ڕێگایەکی دوور و درێژ دەبڕێت بێ هۆکار ، لەمێشکەوە دەڕوات تا خوارەوەی سنگ و لەوێوە دەسوڕێتەوە بەدەوری شاخوێنەری دواوە و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ قوڕگ ، بەپێی چیرۆکی باوانی هاوبەش ، زیندەوەرە بڕبڕەدارەکان لە جۆرە ماسیەکی کۆنەوە پەرەیانسەندوە ، جا ئەم دەمارە یەکەمجار کورت بووە لە ئەو ماسیەدا و بەپەرەسەندنی ملیۆنان ساڵ ئەو دەمارە درێژ بووەتەوە ، واتا بەکورتی ئەم دەمارە بەڵگەیە بۆ باوانی هاوبەش و هیچ دیزاینەرێک ناچێت ئەو دەمارە ئەوەنە درێژ بکاتەوە بەڵکو بەڕێگەیەکی کورت دەیگەێنێت بە قوڕگ هەروەکو داروینیەکانی وەک ڕیچارد داوکینز و جێری کۆین بانگەشەی بۆ دەکەن

ئێستاش بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕوونتر بێت با ناوەکان و شوێنی هەندێ دەمار و ئەندامەکان بزانین :

یەکەم: ئەو دەمارەی بەحساب بێ هۆکار ڕێگایەکی درێژ دەبڕێت ناوی
recurrent laryngeal nerve
واتا دەمارە گەڕاوەیی قوڕگ
جا لەم نوسینەدا من پیتی د.گ.ق بەکاردێنێم بۆی
دووەم: سورێنچک
esophagus
سێیەم: بۆری هەوا
trachea
چوارەم: دەمارە گەڕۆکە
vagus nerve
پێنجەم : دڵ
heart
شەشەم : مێشک
brain
حەوتەم : خوێنبەری سەرەکی
carotid artery
هەشتەم : شاخوێنەبەری چەماوە
aortic arch
نۆیەم : شاخوێنەبەری دواوە
dorsal aort
دەیەم : دەماری بەرزی قوڕگ
superior laryngeal nerve

سەیری ئەم وێنەیە بکە بۆ باشتر تێگەیشتن لەکاتی خوێندنەوە
ئێستاش وەڵامی بەناو بەڵگەکە بدەینەوە
یەکەم : د.گ.ق دەماری سەربەخۆ نییە لەمێشکەوە بێت بەڵکو لقێکە لە دەمارە گەڕۆکە یاخود ڤاگەس نێرڤ ، دەمارە گەڕۆکە دەمارێکی سەرەکییە لە مێشکەوە دێت چەندین لقی هەیە ، واتا کاتێک داروینیەکان دەڵێن دەماری د.گ.ق لە مێشکەوەدێت ڕاست نییە بەڵکو لەخوارترەوە لە دەمارە گەڕۆکەوە دروستدەبێت ، سەیری ئەم وێنەی خوارەوە بکە ، ڕەنگە مۆرکە ئەوە و بزانە لەکوێوە دێت.
سەرچاوە :
Gray's Anatomy 2008, pp. 459,
588/589


دووەم : دەمارێکی تر هەیە وەک د.گ.ق پێی ئەوترێ دەماری بەرزی قوڕگ ، ئەم دەمارە لە دەمارەگەڕۆکەوە دەچێت بۆ قوڕگ بێ ئەوەی ڕێگایەکی درێژ بگرێتە بەر ، سەیری وێنەکە بکە ، جا داروینەکان باسی ئەم دەمارە ناکەن بەڵکو هەمیشە باسی ئەوی تر دەکەن ، بەڵام دەبێت بیربکەینەوە مادام ئەم دەمارە ڕێگایەکی کورتدەبڕێت دەبێت حیکمەتێک هەبێ ئەوی تریان ڕێگاکەی درێژترە.

ئەو د.گ.ق کە ئەو ڕێگایە دەبڕێت چەندین دەماری تری لێ دەبێتەوە بۆ  سورێنچک و بۆری هەوا و چەندین لق ئەدات بە تۆڕی قوڵی دڵ
cardiac plexus
واتا ئەو د.گ.ق بۆ خۆشی و بێ مەبەست ئەو ڕێگایە نابڕێت بەڵکو چەندین ئەرکی هەیە و بۆ بەجێ هێنانی ئەم ئەرکانەش دەبێت درێژ بێت دەمارەکە. سەیری وێنەکەی خوارەوە بکە چۆن ئەو هەموو لقەی لێ دەبێتەوە بۆ بۆری هەواو و سورێنچک

پاشان حاڵەتێکی دەگمەن هەیە بەناوی
non recurrent laryngeal nerve
کە لە زیندەوەراندایە ، زیندوەرەکە توشی چەندین کێشەی تەندروستی دەبێتەوە ، واتا ئەو دەمارە ڕێگا درێژە کە نابڕێت بەڵکو بەکورتی دەیبرێ ، جا ئەوەی داروینیەکان دەیکەنە بەڵگە بوە هۆکار بۆ نەخۆشی !
ئەمەش توێژینەوەیەکی زانستیە کە باس دەکات لەو کێشانەی توشی سیستەمی هەناسەدانی زیندەوەرەکە دەبێت لەو حاڵەتەدا
سەرچاوە :
https://www.cambridge.org/core/journals/journal-of-laryngology-and-otology/article/case-of-coexisting-ipsilateral-nonrecurrent-and-recurrent-inferior-laryngeal-nerves/0EB572C35DEE8D5120B17A5AA816FBB9

دەرئەنجام ئەوەیە ئەم دەمارە بەرهەمی دیزاینی هەڵەی سروشت نییە بەڵکو بۆ بەجێهێنانی ئەرکەکەی خۆی درێژە

Comments