ئادەم و حەوا لەنێوان ئەفسانەو هەقیقەتدا



ئادەم و حەوا لەنێوان ئەفسانەو هەقیقەتدا
هەندێک لە مرۆڤەکان زۆرێک لە بابەتە گرنگەکانی ژیان و ئەم بوونە پشتگوێ دەخەن و پرسیاری لێ ناکەن و لێکۆڵینەوە و تێڕامان ناکەن ، بەڵام بابەتێکی گرنگ هەیە کە پێ ناچێت بەدرێژای مێژوو و ئێستا و داهاتووش هیچ مرۆڤێک پشتگوێی بخات و ئەگەر بۆ جارێکیش بووبێت پرسیویەتی و بیری لێ کردووەتەوە ، ئەو پرسیارەش ئەمە بووە :


ڕەچەڵەکی مرۆڤ چییە ؟ بەمانایەکی تر ئێمە کێین و لە کوێوە هاتووین ؟ 
بەڵێ ، ئەمە ئەو پرسیارە بووە زۆر تا کەم هەموو مرۆڤەکان بەهەموو ئاست و پلەکانیەوە پرسیویانە ، بۆ ئەم مەبەستەش سێ دانە بواری گرنگ هەوڵیداوە وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە ، ئەوانیش بریتین لە :
ئاین ، زانست و فەلسەفە
ئەم سێ بوارە هەمیشە مرۆڤ بەکاریهێناوە وەک ڕێگایەک بۆ تێگەیشتن لە گەردوون و ژیان و پرسیارە وجودیەکان و تیشیاندا ئەم پرسیارەی کە ڕەچەڵەکی مرۆڤ چییە؟
...
ئاین و بەتایبەت سێ ئاینە ئیبراهیمیەکە کە بریتین لە:
ئیسلام ، یەهودیەت و مەسیحیەت ، ڕەچەڵەکی مرۆڤایەتی دەگەڕێننەوە بۆ جووتێک مرۆڤ کە بە ئادەم و حەوا ناسراون و خودا خەلقی کردوون و ڕێزی لێ ناون و ئەرکی ئاوەدانکردنەوەی زەوی و ئەمانەتی ئیلاهی خستۆتە سەر شانیان و نەوەکانیان .(تێبینی : قورئان ناوی هاوسەری ئادەمی نەهێناوە بە حەوا بەڵکو تەنها بە هاوسەرەکەی باسی کردووە)
بەڵام لێرەدا بابەتەکە کۆتای نایەت ، و چەند پرسیارێکی تر دروستدەبن ، ئایا ئادەم یەکەم مرۆڤی ڕەهایە ؟ یاخوود پێش ئادەم مرۆڤی تر هەبووە ؟ 
لێرەدا دوو تەفسیر دروستبووە ، هەندێک دەڵێن ئادەم یەکەم مرۆڤە و پێش ئەو هیچ مرۆڤێکی تر نەبووە لەسەر ئەم زەویییەدا ، ئەم ڕایە زیاتر لەناو خەڵکی ئاسایدا بوونی هەیە کە گرنگی و لێکۆڵینەوە نادەن بەو باسە ، ڕای دووەمیش دەوترێ کە ئادەم یەکەم مرۆڤ نییە و هەزارەها مرۆڤی تر بوونی هەبووە پێش ئادەم ، ئەم ڕایەش زیاتر لەناو موفەسیران و کەسانی ئەکادیمیدا هەن چ لەڕابردوو و چ لەئێستەدا 
...
تێبینی: لە قورئاندا نەک تەنها هیچ ئایەتێک بوونی نییە دژی بوونی مرۆڤی پێش ئادەم بەڵکو چەندین ئایەت هەن کەپشتگیری ئەو ڕایە دەکەن کە بەڵێ مرۆڤ پێش ئادەم هەبووە ، جا بۆیە موفەسیرانی کۆنیش درکیان بەمەکردووە و باسیان لە مرۆڤی پێش ئادەم کردووە ، 
بۆ نمونە ئەم ئایەتە 
هَلْ أَتَىٰ عَلَى الْإِنسَانِ حِينٌ مِّنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْئًا مَّذْكُورًا (1) سورة الانسان 
واتا :بەدڵنیایەوە سەردەم و کاتێکی زۆر بەسەر مرۆڤدا تێپەڕی کە شتێک نەبوو شایستەی باسکردن بێت
...
یەکێک لەو تەفسیرانەی ئایەتەکە هەڵیدەگرێ ئەوەیە ، کە مرۆڤ پێش ئادەم هەبووە بەڵام ڕۆحی پێدا نەکراوە و ئەرکی خەلیفایەتیشی پێ نەسپێردراوە و شایستەی باس نەبووە
...
یاخوود ئەم ئایەتە
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (30)
سورة البقرة
واتا : لە کاتێکی چاوەڕواننەکراودا پەروەردگاری تۆ بەفریشتەکانی وت من ئەمەوێ جێنشینێک لەسەر زەوی بسازێنم ، فریشتەکان وتیان ئایا تۆ لەزەویدا کەسێک دائەنێیت خراپەکاری بکات و خوێنی تێدا بڕژێنێ ؟
وە ئێمە پاک ڕاتئەگرین و ستایشت دەکەین ؟ خوا فەرمووی ئەوەی من ئەیزانم ئێوە نایزانن
...
یەکێک لەو تەفسیرانەی ئایەتەکە هەڵیدەگرێ ئەوەیە کە فریشتەکان مرۆڤی تریان بینیوە پێش ئادەم ئەگینا علمی غەیبیان لانییە ئەوان تا بزانن مرۆڤ لە داهاتوودا خوێنڕێژی دەکات بۆیە دەبێت مرۆڤی تر بوونی هەبووبێت
...
یاخوود ئەم ئایەتە
إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَىٰ آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ (33) ذُرِّيَّةً بَعْضُهَا مِن بَعْضٍ ۗ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (34) 
سورة ال عمران
واتا : بەدڵنیایەوە خوا ئادەم و نوح و بنەماڵەی ئیبراهیم و بنەماڵەی عیمرانی لەناو مرۆڤەکاندا هەڵبژاردووە بەسەر هەموو جیهانەکاندا ، وەچەیەکن یەک لە ئەویتریان ئەچێت و خواش بیسەر و زانایە
...
دەبینین خودا نوح و بنەماڵەی ئیبراهیم و عیمرانی هەڵبژاردووە لەناو مرۆڤەکان ، ئێ دەبێت ئادەمیش هەرلەناو مرۆڤدا هەڵبژێردرابێت بۆیە مرۆڤ پێش ئادەم هەبووە 
....
ئەمە تەنها سێ ئایەت بوون بەکورتی باسم کرد ، بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەم باسە و تێگەیشتنی باشتر هیوادارم ئەم کتێبە بخوێننەوە بەناوی ئایا ئادەم یەکەم مرۆڤ بووە ؟ نوسەرەکەی مامۆستای بەڕێز ئیکرام کەریمە کە زۆر بەجوانی ئایەتەکان و فەرموودەکانی شیکار کردووە و وەڵامی هەندێ ڕەخنەی داوەتەوە کە پێیان وایە ئەم تەفسیرە هەڵەیە کە کردوومانە دەربارەی بوونی مرۆڤی پێش ئادەم
جا ئەوەی کە ڕوونە مرۆڤایەتی بەگشتی باوەڕی وابووە کە دوو کەسی گرنگ هەن وەک باوانی مرۆڤایەتی کە ئادەم و حەوان ، بەڵام لەم چەن ساڵانەی ئەخیرەدا چەن گومانێک خرانە سەر بوونی کەسایەتی ئادەم و حەوا ، ئەم گومانانەش لە زانستی بایلۆجی و جیناتەوە ڕەچەڵەکی گرتبوو لە ڕواڵەتدا ، وە زۆرجار ئەبینین مادیگەراکان ئەم گومانە فرێ دەدەن بەڕووی ئایندارەکان ، گومانەکەش بەکورتی ئەمەیە :
هەمەجۆریەکی زۆر بوونی هەیە لەجیناتی مرۆڤەکانی ئەمڕۆدا(genetic diversity)، جا چۆن دەبێت هەموو مرۆڤایەتی لە جووتێک مرۆڤەوە هاتبن ؟ بۆیە دەبێت مرۆڤایەتی بەلایەنی کەم لەچەند هەزار کەسێکەوە هاتبێت ، وە ئەمەش مانای ئەوەیە چیرۆکی ئادەم و حەوا یاخوود جوتێ مرۆڤ ئەفسانەیە
...
پێش ئەوەی گومانەکە لەڕووی زانستیەوە باس بکەین و بەزانست وەڵامیشی بدەینەوە کە بوونی ئادەم و حەوا ئەفسانە نییە و نەک زانست ناتوانێ لەدژی بێت بەڵکو ئەکرێ پشتگیریشی بکات ، ئەوا بەپێویستی دەزانم هەندێ ڕوونکردنەوە بدەین وەک موسڵمانێک
...
لە ئیسلامدا
هیچ دەقێکی ڕاست بوونی نییە بڵێ ئادەم یەکەم مرۆڤە و مرۆڤی تر پێش ئادەم بوونی نەبووە بەڵکو تەنانەت دەق هەیە پشتگیری ئەو ڕایە دەکات کە مرۆڤی تر پێش ئادەم هەبووە
هیچ دەقێکی ڕاست بوونی نییە بڵێت کچ و کوڕەکانی ئادەم و حەوا هاوسەرگیریان لەگەڵ یەکتری کردووە
.
لەم دوو خاڵەوە ئەگەینە ئەوەی کە بەڵێ دەکرێ کوڕ و کچەکانی ئادەم هاوسەرگیریان لەگەڵ مرۆڤەکانی تر کردبێت و بەو شێوەش مرۆڤایەتی زیادی کردووە و نەوەکانی ئادەم بەربڵاوبوونەتەوە بەزەویدا و لەم حاڵەشدا ئاساییە کە مرۆڤایەتی هەمەجۆری لەجیناتیاندا هەبێت واتا ئەگەر زانست بەڵگەیەکی ئەزموونی هەبێت (هەرچەندە بەڵگەی وابوونی نییە) کە مرۆڤایەتی تەنها لە دوو کەسەوە نەهاتووە ئەوا ئێمە وەک موسڵمان بەلامانەوە ئاساییە و ئەوەی گرنگە ئادەم باوکە گەورەمانە 
...
بەڵام ئێستا ئێمە با وادابنێنین ئادەم و حەوا یەکەم مرۆڤن و مرۆڤی تر پێش ئەوان بوونی نەبووە واتا هەموو مرۆڤایەتی تەنها ئەگەڕێنینەوە سەر ئەو دوانە ، ئایا زانست پشتگیری ئەم ڕایە دەکات ؟ یاخوود دژیەتی ؟ 
مادیگەراکان دەڵێن زانست دژیەتی بەڵام بابزانین وایە ؟ سەرەتا ئەچینە سەر بەڵگەکانی ئەوان و دواتر بەڵگەی ئەوان پوچەڵ دەکەین و دواتریش بەڵگەی خۆمان پێشکەش دەکەین بۆ بوونی جووتێک وەک باوانی مرۆڤایەتی
...
مادیگەراکان دەڵێن هەمەجۆریەکی زۆر لە جیناتی (HLA)هەیە جا ئەم هەمە جۆریە ناکرێت تەنها لە دووکەس هاتبێ ، بەڵام بابزانین (HLA)چییە ؟(HLA)واتا(human leukocyte antigen)بریتیە لە جیناتێک کە لە کرۆمۆسۆمی ژمارە شەشدان و ئەرکیان بریتیە لە دروستکردنی جۆرە پرۆتینێک لە سەر سەرڕووی خانە کە ڕۆڵ دەبینن لە چالاکی سیستەمی بەرگری لەش ، کاریان ئەوەیە هەرکاتێک تەنێکی نامۆ وەک نەخۆشیەک یان پاراسایتێک بێتە ناو جەستە ، ئەم جیناتانەش دێن پرۆتینانێک دروستدەکەن کە یارمەتی بەرگری لەش بدەن بۆ ناسینەوەی ئەم تەنە نامۆیانە

وێنەی جیناتی (HLA)
...
وە هەر جینێکی(HLA) چەنەها ئەلیلی هەیە ، جا ئەگەر سەدان ئەلیل هەبن لە جیناتی (HLA)دەبێت لە کوێوە هاتبن ؟ 
......
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بچینە لای (population genetics)واتا جیناتی دانیشتوان ، ئەمە بریتیە لە ڕێگایەک کە چەند مۆدێلێکی بیرکاری بەکاردێت بۆ دیاریکردنی هەمەجۆری جینات لە ڕابردوودا بەبەکارهێنانی ئەو هەمەجۆریەی ئێستا هەیە لە دانیشتواندا ، وە لێرەدا زانایان گریمانەی ئەوە دەکەن ، کە هەڵبژاردنی سروشتی کار لەسەر چەند هۆکارێک دەکات
بازدانەکان ، کە بریتین لە گۆڕان لە زنجیرەی(DNA)
دووبارەکۆبوونەوە ، کەبریتیە لەدووبارە ڕیزبوونەوەی زانیاریە جینیەکان لە نێوان کرۆمۆسۆمەکان
ڕاماڵینی جینی ، کە بریتیە لەدەستدانی زانیاری جینات
...
وە زۆربەی مۆدێلەکان گریمانەی ئەم سێ خاڵە دەکەن بۆیە دەکرێ دووچاری هەڵە دەبن
ڕێژەیەکی جێگیری باکگراوەندی بازدانەکان بەبێ دیاریکردنێکی بەهێز کە مەیل بەرەوە گۆڕانی جینات بەرێت
ڕێژەیەکی جێگیری دانیشتوان بەبێ زیادبوون و کەمکردن لێی
باوانێکی هاوبەش بۆ هەموو زیندەوەران
...
بەڵام هەر یەکێک لەم گریمانانە جێگای گومانە
...
جینێک هەیە لە جیناتی (HLA)بەناوی (HLA-DRB1)ئەم جینە زۆر هەمەجۆرە ، ئەم جینە لەگەڵ جینێکدا کۆدەبێتەوە بەناوی(HLA-DRA)و بەهەردووکیان(HLA-DR)دروستدەکەن کەڕۆڵ دەبینێ لە بەرگری لەش دژی چەنەها نەخۆشی ، و هەتا هەمەجۆرتر بێت لاشە نەخۆشی زیاتر دەناسێتەوە و بەرگری دەکات دژیان
...
فرانسس ئایالا یەکێک بوو لەوانەی (exon2)ئەم جینەی بەکارهێنا(HLA-DRB1)کە لە مرۆڤ و چیمپانزی و ماکاک وەریگرتبوو
تێبینی :
{exon}بریتیە لەو بەشەی جین کە پرۆتین دروستدەکات.ماکاک بریتیە لە جۆرە مەیمونێک.ئەیالا بە(DNA)ئەم سێ زیندەوەرە مێژووی فیلۆجێنەتکی دروستکردەوە لە نێوانیان بەبەکارهێنانی ئەلگۆریسمی جینات گەیشت بەوەی کە سی و دوو ئەلیلی جیاوازی جینی(HLA-DRB1) بوونی هەبووە لەو کاتەی کە مرۆڤ و چیمپانزی جیابوونەتەوە لە باوانە هاوبەشەکەیان نزیکەی شەش ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ، وە گەشتە ئەوەی بڵێت ئەم هەمەجۆریەی جینات دەبێت بەلایەنی کەم بگەڕێتەوە بۆ سەد هەزار کەس نەک تەنها دوو ، و بەلایەنی کەم چوار هەزار کەس
لینکی توێژینەوەکە :
Francisco Ayala, “The myth of Eve: Molecular biology and human origins,” 
Science 270 (1995): 1930–1936.
H. A. Erlich et al., “HLA sequence polymorphism and the origin of humans,” 
Science 274 (1996): 1552–1554.
...
هەڵەکانی ئایالا ئەوە بوو کە پێی وابوو هەڵبژاردنی گۆڕان لە جینات بوونی نەبووە و هەروەها ڕێژەیەکی جێگیری باکگراوەندی بازدانەکانی دانابوو ، 
بەڵام جینی(HLA-DRB1)ناسراوەی بەوەی کە هەڵبژاردنێکی بەهێزی تێدایە وە هەروەها (exon2)کە ئایالا دراسەی کردبوو ، ڕێژەیەکی بەرزتر بازدانی هەیە وەک لەو ڕێژەی باکگراوەندەی بازدانەکان ، کەواتە دوو گریمانەی هەڵەی دانابوو
....
توێژینەوەی دواتر بۆ نمونەی ئەوەی بێرگسترۆم هەمان جینی دراسەکرد بەڵام بەشی (intron2)لەکاتێکدا ئایالا بەشی (exon2)دراسەکردبوو
تێبینی :
{intron}ئەو بەشەی جینە کە پرۆتین دروستناکات)
 ، بەپێچەوانەی ئایالا ئەم توێژینەوەیە گەشتە ئەوەی کەحەوت ئەلیل بوونی هەبووە لەو کاتەی کە مرۆڤ و چیمپانزی جیابوونەتەوە لە باوانە هاوبەشەکەیان نزیکەی شەش ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ، ئەمەش واتا دە هەزار کەس هەبووە بەپێچەوانەی ئایالا کە دەڵێت سەد هەزار کەس
لینکی توێژینەوەکە :
T. F. Bergström et al., “Recent origin of HLA-DRB1 alleles and implications 
for human evolution,” Nature Genetics 18 (1998): 237–242.
...
وە توێژینەوەیەکی تر بۆ نمونە ئەوەی دۆکسیادیس هەمان جینی (HLA-DRB1)دراسەکرد و بەشی (exon2)و(intron1- 4)بەکارهێنا ، بەڵام لێرەدا ئەنجامێکی جیاواز هات (exon2)پەیوەندنی نێوان جۆرە جیاوازەکانی پشان دەدا واتا پەیوەندی مرۆڤ و چیمپانزی وماکاک بەڵام(intron1-4)پەیوەندنی نێوان هەمان جۆری پشاندا ، سەیری وێنەکە بکە

وە دەبێت چی بەرپرس بێت لەم جیاوازییە ؟
لینکی توێژینەوەکە :
G. Doxiadis et al., “Reshuffling of ancient peptide binding motifs between 
HLA-DRB multigene family members: Old wine served in new skins,” Mo- 
lecular Immunology 45 (2008): 2743–2751.
...
هەندێ زانا دەڵێن ، ئەم جینە(HLA-DRB1)پشاندەری مێژوویەکی کۆنە پێش ئەوەی ئەم سێ زیندەوەرە جیاببنەوە لە باوانیان ، وە هەندێکیتریان پێیان وایە یەکتربڕینی جۆرەکان ڕوویداوە لە نێوان زنجیرەی جیاوازەکانی(exon2)بەهۆی تێپەڕبوونی کات بەڵام بێ ئەوەی(intron)بگۆڕدرێت ، بەڵام ئەوە ڕوون نییە کەچۆن ئەمە ڕوودەدات بەبێ گۆڕان لە (intron) هەرچۆنێک بێت بابەتەکە ناڕوونە.
.....
کاتێک هەموو داتاکان سەیر دەکەین ، دەبینین پێنج (haplotype)ی سەرەکی بوونی هەیە لە جینی (HLA-DRB1)کە سیانیان دەگەڕێتەوە بۆ پێش جیابوونەوەی ئەم سێ زیندەوەرە و دوانیشیان هی ئەو کاتەیە کە مرۆڤ و پرایمتەکان جیابوونەتەوە
(تێبینی :
ئەمە بۆ حاڵێک کە ئەگەر باوانێکی هاوبەش بوونی هەبوو بێت
جینی{haplotype} گروپێکی جیناتە کاتێک دەگوازرێتەوە لە باوانێکەوە بۆ نەوەکەی  )
....
هەرکەسێک ئەتوانێ کە هەڵگری دوو هایپلۆد بێت لە پۆلی دووی جینی 
(HLA-DRB1)، کەوابێت شیاوە مرۆڤایەتی لەدوانەوە هاتبێت و ئەو هەمەجۆرییەی لە جینی(HLA-DRB1)بگەڕێتەوە بۆ ئەم چوار هایپلۆدە سەرەکییە 
واتا هەر یەکێکیان هەڵگری دوانن ، کەوابوو بەهۆی ئەو گریمانە جیاوازانەی لە توێژینەوەکان ئەکرێن ، ئەنجامی جیاواز بەدەست دێنین.
...
بەڵام ئەی چی دەربارەی ڕاماڵینی جینی و پێویستبوون بە دانیشتوانێکی زۆر بۆ ئەوەی ڕێگا بگرێ لە لەدەستچوونی هایپلۆدە هەمەجۆرەکان ؟ 
ئەم پرسیارەش چارە ئەبێت ئەگەر بێت و بە ڕێژەیەکی خێرا دانیشتوان زیاد بکات ، ئەم خێرا زیاد بوونە دەبێتە هۆی پاراستنی هایپلۆدەکان ، بەڵگەش هەیە کەخێرا زیادبوونی دانیشتوان بووەتە هۆی هەمەجۆری لە جیناتی(HLA)
هەروەک ئەم توێژینەوە :
V. Vincek, et al., “How Large Was the Founding Population of Darwin’s 
Finches?” Proc. R. Soc. London Ser. B 264 (1997): 111–118.
....
هەروەها بەڵگە هەیە کە ئەو هەمەجۆریەی جینی(HLA-DRB1)ئەنجامی ئەو پرۆسەیە کە دەبێتە دروستبوونی بازدانی زۆر و گۆڕینی جین لەبەشی (exon2)بۆ ئەوەی جینی (HLA-DRB1)
هەمە جۆربێت ، هەروەک لەم توێژینەوانەدا باسکراوە
1. P. W. Hedrick and T. Kim, “Genetics of Complex Polymorphisms: Parasites 
and Maintenance of the Major Histocompability Complex Variation,” in R. 
S. Singh and C. B. Crimbas, editors, Evolutionary Genetics: from Molecules to 
Morphology (New York: Cambridge University Press, 2000), 211–212. 
2. A. Titus-Trachtenberg, et al., “Analysis of HLA Class 11 Haplotypes in 
the Cayapa Indians of Ecuador: A Novel DRB1 Allele Reveals Evidence for 
Convergent Evolution and Balancing Selection at Position 86,” Am. J. Hum. 
Genet. 55 (1994):160–167. 
3. Hedrick and Kim, “Genetics of Complex Polymorphisms”; Gabriele Zangen- 
berg, et al., “New HLA–DPB1 alleles generated by interallelic gene conver- 
sion detected by analysis of sperm,” Nature Genetics 10 (1995): 407–414, ac- 
cessed March 6, 2012, doi:10.1038/ng0895-407.
....
ئەوەی تا ئێرە ڕوون بووەوە ئەوەیە هەموو ئەو توێژینەوانەی کە کراون و بەحساب دژی بوونی ئادەم و حەوان ، لەسەر چەند گریمانە و هەل و مەرجێک کراون کە هەڵگری هەڵەن و بەهیچ شێوەیەک ناتوانن بوونی جووتێک وەک باوانی مرۆڤایەتی بسڕنەوە ، بەڵام خۆشبەختانە توێژینەوەیەکی ساڵی 2019
لەجۆرناڵی 
(biocomplexity)
بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەڵێ شیاوە مرۆڤایەتی لە جووتێکەوە هاتبن ، با ئێستاش بزانین توێژینەوەکە چییە
...
توێژینەوەکە لەلایەن 
ئۆلا هۆسجێری بیرکاریزان و ئان گاجەری بایلۆجیستەوە ئەنجامدرا ، تیایدا مۆدێلی(Haplo)بەکارهێنرا ، کە زانیاریەکانی ئێستا بەکاردێت بە میتۆدی (standard coalescene) بۆ تۆمارکردنی باوانی ڕابردوو ، بۆ ئەوەی تێبگەیت ئەم نمونە بێنە بەرچاوت کە لە ڕەگی درەختەکانەوە دەگەڕێیتەوە بۆ لقەکان و لە لقەکانیشەوە بۆ قەدەکەی ، توێژەر ئۆلا هەموو ئەو لقانەی بڕی کە نەوەیان نییە لە داهاتوو بۆ ئەوەی بابەتەکە ئاسان پێشکەش کرێت ، سەیری ئەم وێنە بکەن

هەر هێڵێکی پان نەوەیەکە ، هەر تۆپێکیش کرۆمۆسۆمە ، وە ڕەنگە جیاوازەکان بازدانی جیاوازن لە کرۆمۆسۆمەکان
...
مۆدێلەکە لە دوو کەسەوە دەست پێدەکات کە هەر یەکێکیان هەڵگری چوار کرۆمۆسۆمن ، جا دەکرێ هەڵگری هەمان کرۆمۆسۆم بن یاخود هەڵگری کرۆمۆسۆمی جیاواز بن یاخود هەڵگری کرۆمۆسۆمی بێ هاوتابن
...
پاش ئەوە مەرجەکانیان دانا کە بریتی بوون لە
ڕێژەی گەشەسەندنی دانیشتوان
ڕێژەی بازدانەکان
وە ئەو کاتەی پرۆسەکە جێبەجێ دەبێت
لە جووتێک کەسەوە دەستپێدەکات
...
وە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان کە کاریگەری دەکاتە سەر ئەنجامی مۆدێلەکە ، جۆری کرۆمۆسۆمەکانە ، چەن جۆرێک هەیە 
کرۆمۆسۆمەکان وەک یەکن
کرۆمۆسۆمەکان جیاوازن و هەڵگری بازدانی بێ هاوتان
کرۆمۆسۆمەکان کە هەڵگری هەندێ بازدانی بەشکراو و هەندێ بازدانی نابەشکراو
کرۆمۆسۆمەکان بەتێکەڵی
سەیری وێنەکەی خوارەوە بکە

توێژەرەکان ڕێگای دووەمیان هەڵبژارد کە وێنەی چەپی سەرەوە دەکات، ڕێگاکانی تریش ئەبن
...
توێژەران داتاکانیان لەپرۆژەی هەزار جینۆمی برد و ستانداردێکی مەودای فریکوێنسی ئەلیلیان دروستکرد بۆ پشاندانی هەمەجۆری  جینات لە دانیشتواندا ، پرۆژەی هەزار جینۆمی ڕیکۆردی هەموو ئەو جیاوازیانەی ئەلیلی کرد لە 5008 جینۆم ، ئەلیل بەم نمونە ڕوونی ئەکەینەوە چییە  پیتی A لەم دێڕەaaccgggatt   ئەگۆڕێ بۆ C و دێڕەکە وایلێدێت aaacgggatt
..
هەر ئەلیلێک لەم گرافەی خوارەوەدا هەڵگری دوو جۆرە واتا ئەگەر  0.2 لە  A هەبێت ، ئەوا 0.8 بوونی دەبێت لە C واتا بەهەردووکیان دەبێت ببێتە ژمارە یەک.

ئەمە گرافی پرۆژەی هەزار جینۆمییە

دەبینن ئاسیاوی و ئەوروپیەکان جیابوونەتەوە لە ئەفریقیەکان ، دەگوترێ بەهۆی ئەوەیە کە دووچاری ملی شوشە بوون ئەو کاتەی ئەفریقایان بەجێ هێشتووە لە ڕابردوودا
(ملی شوشە ئەو دیاردەیەیە کە تەنها هەندێ زیندەوەری کەم ڕزگاریان دەبێت لە کارەساتێکی سروشتی واتا ڕێژەی دانیشتوان زۆر کەم دەکات بە ئینگلیزی پێی دەوترێ 
bottleneck)
...
وە گرافێکی تری ئاماری دانیشتوانیان ئامادەکرد ، پێی ئەوترێ(Linkage Disquilibrium Graph)
ئەم گرافە پشاندەری ئەو وێنەیە کە جینە بەستراوەکان چەنێک توند بەستراون بەدرێژای کرۆمۆسۆمەکان.
کاتێک هێلکە و تۆو دروستدەبێت ، لە هەندێ قۆناغی دیاریکراودا ، جووتێک کرۆمۆسۆم بەیەکەوە دەلکێن ، پاشان پرۆسەی یەکتربڕین ڕوودەدات ، ئەوا لە قۆڵی کرۆمۆسۆمێکدا کرۆمۆسۆمەکە دەشکێت و دەلکێت بەبەشە پێچەوانەکە ، ئەمەش دەبێت دروستبوونی ئەلیلی نوێ
...



ئێستاش بابچینە لای گرافی (Linkage Disquilibrium)ی پرۆژەی هەزار جینۆمی

هێڵە چەماوەکان لە سەرەوە واتا لە سێنترۆمیرەوە دەستپێدەکات بەرەو خوارەوە ، ئەمە پێی دەوترێ(inverse sigmodial curve)کرۆمۆسۆمی یەک گەورەترین کرۆمۆسۆمە ، کرۆمۆسۆمی دووش بچووکترینە
...
ئێستا کاتی گەیاندنی زانیاریەکانە بەیەکتری واتا شەرحی مۆدێلەکە و شەرحی پرۆژەی هەزار جینۆم


ئەمە گرافی(Folded allele frequency spectrum)ئەنجامی پرۆسەکە : سیناریۆی یەک و دوو کە جیاوازن لەیەک کە بەراوردی داتایی ڕاستەقینەی جینی مرۆڤ دەکرێن ، هەمان ئەنجام دەدەن

ئەمە گرافی(Linkage Disquilibrium) ئەنجامی پرۆسەکە : سیناریۆی یەک و دوو کە جیاوازن لەیەک کە بەراوردی داتای ڕاستەقینەی جینی مرۆڤ دەکرێن ، هەمان ئەنجام دەدەن


...
تێبینی
هەردوو سینارۆیەکە لە دوو کەسەوە دەستپێدەکات کە دانیشتوان دەبڵ دەبێت هەموو نەوەیەکی نوێ تا ئەگاتە شانزە هەزار کەس ، چل و هەشت بازدان ڕوودەدات لەهەر هایپلۆدی نەوەیەک ، هەموو بیست ساڵێک نەوەیەک دروستدەبێت
سینارۆی یەکەم هەمەجۆری بوونی نییە لەڕابردوو ، بە دوو ملیۆن ساڵ داتاکان دەگونجێ ئەم هەمەجۆرییەی ئێستا
سینارۆی دووەم هەمەجۆری بوونی هەیە لەڕابردوو ، داتاکان بە پێنج سەد هەزار ساڵ دەگونجێ لەگەڵ ئەم هەمەجۆرییەی ئێستا
...
ئەنجامی توێژینەوەکە : توێژینەوەکە سەرکەوتوو بوو و توانی ئەوە ڕوون بکاتەوە کە بەڵێ دەکرێ هەموو ئەو هەمەجۆرییەی لە جیناتی دانیشتوانی ئەمڕۆدا دەبینرێت تەفسیر بکرێت بەگەڕانەوە بۆ جووتێک ، دەکرێ ئەو جووتە دوو ملیۆن ساڵ لەمەوبەربێت کە سەرەتای دەرکەوتنی ڕەگەزی هۆمۆیە و دەشکرێ ئەو جووتە پێنج سەد هەزار ساڵ لەمەوبەر بوونیان هەبووبێ کە نزیک لەکاتی نایندەرتاڵ و دێنیسۆڤانە
(نایندەرتاڵ ودێنیسۆڤان هەر ڕەگەزی مرۆڤن)
...
لینکی تەواوی توێژینەوەکە
A Single-Couple Human Origin is Possible BIO-Complexity, Vol 2019
کۆتا قسە ئەوەیە هیچ بەڵگەیەکی ڕاستی زانستی بوونی نییە لەدژی ئادەم و حەوا و تەنانەت بەڵگەش هەیە بۆ بوونیان وەک ئەو توێژینەوەیە ، ئەمە بۆ حاڵەتێک ئەگەر مرۆڤی تر بوونیان نەبووبێ پێش ئادەم ، وە ئەگەر مرۆڤی تریش بوونی هەبووبێ پێش ئادەم ئاوا دیسان هیچ کێشەمان نییە
...









Comments