تێڕوانینێک بۆ سوڕەتی یوسف. بەشی یەکەم

تێڕوانینێک بۆ سوڕەتی یوسف.


بەشی یەکەم.
تێڕوانینێک بۆ ژمارەی هەسارەکان.
یەکێک لە سەرنج ترین شتەکانی ئەم گەردوونە تێڕوانینە لە ژمارەکان، ئایە هەرگیز بیرت لە ژمارەی ئەستێرەکان یان هەسارەکان کردۆتەوە؟، لەسەرەتادا ئەوەی تێبینی ئەکرا ژمارەی هەسارەکان کەمتر بوون لە ئیستادا، بە تێپەڕبوونی کات، هەسارەی زیاتر دۆزرانەوە، کە ژمارەیان ٨ هەسارەیە لە ئێستادا. بەڵام هێشتا گفتوگۆ ئەکرێت لەسەر بە دانانی پلۆتۆن وەک هەسارە یان نا، ئەوەی لەم دوایانە دووبارە لە لایەن چەند زانایەک لە دەزگای ناسا باسکراوە، دەکرێت پلۆتۆن وەک هەسارە دابندرێت و دووبارە ژمارەی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر ببن بە ٩، بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای تێڕامانە، دەکرێ هەسارەی زیاتر لە ناو کۆمەڵی خۆردا بونیان هەبێت، یان لە داهاتوودا بێنە ناو سیستەم و چوارچێوەی هێزی کێشکردینی کۆمەڵی خۆرە و ئەوژمارەی کە ئێستا ئەیزانین زیاد بکات.
ئەوەی لێرەدا تێبینی ئەخەینە سەر یەکێک لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزە لە سوڕەتی یوسف دا.
سەرەتا جوانی و باشی ئەم چیرۆکە خودای گەورە ئەفەرمێت: نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ ٱلْقَصَصِ بِمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلْغَٰفِلِينَ
ئێمه چاکترین و جوانترین چیرۆك و به‌سه‌رهاتت بۆ ده‌گێرینه‌وه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ئه‌م قورئانه‌ی که نیگامان کرد بۆ لای تۆ، له‌کاتێکدا بێگومان تۆ له پێش ئه‌م قورئانه‌دا له‌م به‌سه‌رهاته بێ ئاگا بوویت.
بەڕاستی چیرۆکی یوسف جوانترین و چاکترین چیرۆکە، تەنیا بە تێبینی کردنی ژیانی یوسف و تێبینی کردنین هەسارەکان ئەبینیت، کە چ جوانیەک لە ناوم ئەم ئایەتانەدا بوونی هەیە، بێگوومان یوسف لێیدرا و خرایە ناو بیرەوە و وەک کۆیلە فرۆشرا، هۆکاری سەرەکیشی براکانی بوون..
هۆکاری هاتنە خوارەوەی ئەم ئایەتە وەک لە تەفسیری ئیبنوکەسیردا هاتوە: لە بارەی هاتنە خوارەوەی ئەم ئایەتە، ئیبنوجەریر ڕیوایەتی کردوە لە ئیبنو عەبباسەوە ئەڵێت: کە گوتیان: ئەی پێغەمبەری خودا (ﷺ) ئەگەر چیرۆکێکی بۆ بگێڕاینایەتەوە، ئەم ئایەتەی سەرەوە هاتە خوار.
خەوبینی یوسف (سەلامی خوای لێبێت)
إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ إِنِّى رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِى سَٰجِدِينَ کاتێك یوسف به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم بێگومان من له خه‌ومدا یازده (هەسارە) (ئه‌ستێره) و خۆرو مانگم بینی کڕنووشیان بۆ ده‌بردم.
هەروەک ئەوەی ئیبنوعەبباس ئەفەرموێت: خەوبینینی پێغەمبەران نیگایە. وە زانایانی تەفسیر قسەیان لەسەر کردووە و لە لێکدانەوەی ئەم خەوەدا گوتویانە: مەبەست بە یانزە هەسارەکە، براکانی یوسفە بێجگە لە خۆیی، چونکە براکانی یانزە کەس بوون، مەبەست لە خۆر و مانگیش دایک و باوکیەتی. ئەمە ڕیوایەتەکەی لە ئیبنو عەبباس و زەححاک و قەتادە و سۆفیانی سەوری و عەبدوڕەحمانی کوڕی زەیدی کوڕی ئەسلەمەوە، کە دوای چل ساڵ خەوەکەی هاتۆتە دی و گوتراویشە دوای هەشتا ساڵ هاتۆتە دی. ژمارەی براکانی یوسف ١١ دانەیە و خۆر و مانگیش دایک و باوکن بۆ یوسف. یوسف، باشترین و گونجاوترین و شکۆمەندترین کەس بوو لە نێوان براکانی، وە هەسارەی زەوی شکۆمەندترین هەسارەیە لە نێوان هەسارەکانی تردا، وە ئەوەی براکانی یوسف ئەبوو بۆ یوسفیان کردبا، پارێزگاری کردن بوو لە یوسف، وەک ئەوەی هەسارەی زوحەل و زوهرەش ئەیکەن بۆ زەوی و پارێزگاریەکی گەورەن لە نەیزەکەکان بۆ دەرەوە، خۆر و مانگیش، کە دایک و باوکی یوسف بوون، وە خۆر و مانگ بۆ زەوی هۆکاری ژیانن، خۆر پێداویستی گەرمی و هۆکارێکە بۆ خۆراکی ڕوەکەکان و ژیان لە سەر ئەم هەسارەیە، وە مانگیش هۆکارێکە بۆ ئاستی بەرزی و نزمی دەریاکان و کەشووهەوایان، بەڕاستی ئەم چیرۆکە أَحْسَنَ ٱلْقَصَصِ باشترین چیرۆکە بۆ کەسێک، کە بیری لێبکاتەوە، کۆمەڵی خۆری ئێمە هەمووی وەک خێزانێکی گەورە وایە، کە پارێزگاری لە زەوی ئەکەن و ژیان بۆ زەوی دابین ئەکەن. ئەگەر ورتر ببینەوە لە ئایەتەکەش ١١ هەسارە و خۆر و مانگ بەدی ئەکەین کە پێشبینی زۆر لە سەر زیاد بونی ژمارەی هەسارەکان هەیە لە ناو کۆمەڵی خۆری ئێمە دووری پلۆتۆن لە خۆرەو ٣.٦٧ بلیۆن مایلە و وە توانای هێزی کێشکردنی خۆر و ئەو دووریەی خۆر دایگیری کردوە بە هۆی بارەستایەکەیەوە، کە بارەستایەکەی بیریتیە لە 1.98892 x 1030 kg ، هەروەها چڕی خۆر 1.622 x 105 kg/m3 ، کە ئەمەش وادەکات ئەو مەودایەی خۆر داگیری کردوە نیزیکیە ٢ ساڵی ڕوناکی بێت و هەوەها مانگی دەست کردی ڤۆیجەری یەکەم تەنیا 61,000 km/h ی بڕیوە بە کە بەرزترین خێرای 62,140 km/h، و ڤۆیجەری دووەم کە بە ئاراستەیەکی جیاواز دا ڕۆیشتوە،کە 15.3 billion km ، بڕیوە، کە ئەمەش هێشتا زۆر کەمە لە بەرامبەر ٢ ساڵی ڕووناکی، کە مەودای خۆرە، بۆیە بە دڵنیایەوە ئەکرێت هەسارەی تر بێنە ناو کۆمەڵەی خۆرەوە یان هەسارەی تر بونیان هەبێت. هەر لەبەر ئەمەیە پێشبینی ئەکرێت
هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر دەکرێت 11 بن نەک 9 خوای گەورە دەفەرموێت: (إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ ( 4 ) واتە:-کاتێك یوسف به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم بێگومان من له خه‌ومدا یازده ئه‌ستێره و خۆرو مانگم بینی کڕنووشیان بۆ ده‌بردم تائێستا زانایان نۆ هەسارە لە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆریان دۆزیوەتەوە (ئەگەرچی ڕا وەهاش هەیە کە هەشتن ) ، پێدەچێت لە داهاتووشدا دوو یان سێ هەسارەی تر ، وەک سەلماندنی خەوەکەی یوسف بدۆزنەوە . لە ڕۆژانی دابەزینی قورئاندا پێنج هەسارە ناسرابوون . دوای داهێنانی بنکەکانی تێڕوانینی گەردوونی ژمارەی هەسارەکان گەیشتنە نۆ هەسارە . هاوسەنگی گەردوونی لە کەمالدایە هەربۆیە بەر لە دۆزینەوەیان پێشبینی هەبوونی هەریەک لەهەسارەکانی نیبتۆن و پلۆتۆ کرابوون ، واتا لە ڕێگای ئەژمارکردنە گەردوونیەکانەوە سەرەتا دۆزرانەوە و لە پاشانیش بەهۆی تێڕوانینەوە ، بینران و ئاشکراکران. شایانی ئاماژە پێدانە ئەژمارکردنی کۆمپیتەری گەردوونزانی نوێوە بوونی هەسارەیەکی لەدوای پلۆتۆوە دۆزیوەتەوە کە تا هەنووکە نەبینراوە ، ئەو هەسارەیە ناونراوە ( بروسوبینا ) و دەوروبەری( 10 ملیار کیلۆمەتر ) لەخۆرەوە دوورە . هەروەها زانایان پێشبینی بوونی هەسارەیێکی تریشیان لەنێوان خۆر و عەتاردا کردووە و ناویانناوە (فولکانو )کە ئەویش تا ئێستا نەبینراوە ئەگەر بوونی ئەم دوو هەسارەیەش بەتەواوی سەلمێنرا، ئەوا ژمارەی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر دەبێتە 11 نەک 9
سەرچاوەکان:
https://www.dailymail.co.uk/sciencetech/article-7653569/NASA-chief-Jim-Bridenstine-says-Pluto-planet-AGAIN.html?ito=social-facebook&fbclid=IwAR2xoMeCnaKWLYNHrwZsqqjBa2KpCP5VbiFmmXk2SNyUgAVtOplG8ZbGPCc&fbclid=IwAR2_aElaPjn1CzEK9eX2wDadBfZSLQYjgh1zYuiRDMMI3AOlEHtn5jwC1tQ
https://www.space.com/22783-voyager-1-interstellar-space-star-flyby.html https://www.universetoday.com/94252/characteristics-of-the-sun/
https://astro.unl.edu/naap/habitablezones/chz.html