بۆچی بە دوای کونەڕەشەکانەوەین .

بۆچی بە دوای کونەڕەشەکانەوەین .


بیرۆکەی کونەڕەشەکان لە یاساکانی ڕێژەی گشتیەوە سەری هەڵداوە و لە ڕێگەی ئەم یاسایانەوە دەزانین کە کونەڕەشەکان بونیان هەیە ، جگە لەوەی لەم ماوەیەی دوایدا توانیمان وێنەیەکی تا ڕادەیەکی زۆۆر باشی کونەڕەشەکان بگرین .
بەشێوەیەکی گشتی هەموو مان ئەزانین کونەڕەشەکان سەیرترین و نامۆترین تەنی ناو ئەم گەردوونەن . کونەڕەشەکان لە ئەنجامی خۆخواردنەوەی ئەستێرەکان درووست ئەبێت ، ئەو ئەستێرانەی کە بارەستایان دەیان جار زیاترە لە خۆرەکەی ئێمە ، هەوڵنادەم ئەم نوسینەش وەک هەموو نوسینەکانی تر بێت کە خوێدوومانەوە و هەوڵدەدەم ڕونکردنەوەی زایتری دەربارەی بابەتەکە بخەمەڕوو هەروەها سادەکردنەوەیە بابەتەکە لە ڕووی زمانەوانیەوە کاریگەری باشی ئەبێت بۆ تێگەشتن .
یاساکانی خۆشەویستی
کێشکردن هێزی نێوان دوو تەنە ، دەتوانین ئەمەش ڕوون بکەینەوە بەهۆیی یاساکانی  نیوتنەوە ، بەس لەم بابەتەی ئێرەدا باسی یاساکانی نیوتن ناکەم و توشی سەرئێشەتان ناکەم ، بەس دڵنیام زۆۆرێک لە ئێوە خۆشەویستیتان کردوە بەو بۆنەیەوە مەرج نیە خۆشەویستی تەنیا بۆ ڕەگەزی بەرام بەر بێت ، لەوانیە بۆ کەسێک بێت کە خۆشمان ئەوێت ، بەس تەنیا بۆ ڕونکردنەوە و چێژ بەخشینێکی گەنجانە باسی یاساکانی خۆشەویستی نێوان دوو گەنج ئەکەم ، ئەزانم سودێکی باشی ئەبێت بۆتان ، ئەزانم .
کاتێک دەڵێین دوو تەن ئەوە مەبەستمان لە دوو مرۆڤە یان دوو هەسارە یان دوو ئەستێرە ، بۆیە لێرەدا دوو خۆشەویست بەکار دهێنم .

ئەویش ( ئەی ) لەگەڵ ( بی) ئەم دوانە دوو خۆشەویستی لێکدانەبڕاون ، دەزانم کە سەرتان لێ شێواوە لەوەی نازانن کامیان کوڕە و کامیان کچە ، هەرچۆنێک بێت ، ئەی کوڕە و بی کچە ، ئەم دوانە خۆشەویستی یەکترن و هێزێک لە نێوانیان دا هەیە کە بریتیە لە هێزی کێشکردن ، ئێمە لێرە بەم هێزە ئەڵێین، هێزی خۆشەویستی ، ئەم هێزە ئەم دوو خۆشەویستەی بەیەکەوە بەستۆتەوە و ڕایان ئە کێشێت بۆ لای یەک ، بەڵام چەند یاسایەک هەیە بۆ هێزی ئەم خۆشەویستیە ، کە بریتین لە ...



هێزی کار و کاردانەوەی خۆشەویستی .
ئەم یاسایە ، بەم شێوەیەی خوارەوە کار ئەکات ...
ئەگەر کوڕەکە بە بڕی ٢٠ نیوتن ( لێرەدا نیوتن یەکەیەکە بۆ پێوانی بڕی هێزەکەن ، واتا ئەگەر تۆ باڵات ١٦٠ بێت ئەوە ئەڵێیت باڵام ١٦٠ یان ئەڵێیت باڵام ١ مەترو ٦٠  سامتیمە ، ئەو یەکەیە وا ئەکات ڕوون کردنەوەیەکی باشت پێبگات ) ئێستا ئەگەر کوڕەکە بە بڕی هێزی ٢٠ نیوتن کچەکە خۆش بوێت ، ئەوە کچەکەش بە بڕیی هێزی ٢٠ نیوتن کوڕەکەی خۆش ئەوێت ، ئەگەر هیزی خۆشەویستی کچەکە زیاد بکات یان هێزی خۆشەویستی کوڕەکا زیاد بکات ئەوە ڕاستەو خۆ هیزی بەرامبەر زیاد ئەکات ، هەواڵێکی ناخۆش لێرەدا هەیە بۆ ئەو کەسانە زۆۆر تووڕەن ، ئەگەر تۆ زۆۆر بە بە‌هێزی لە دیوارێک بدەیت ئەوکات دیوارەکەش بەهان هێز ئازارت ئەیاتەوە ، واتا دڵت بەوە خۆش نەکەیت کە ئازاری دیوارەکەت داوە .

یاسایەکی تری خۆشەویستی .
هێزی خۆشەویستی یەکسانە بە بارەستایی خۆشەویستی لێکدانی گۆڕان لە ڕەفتارەکانت بە پێی کات .
سەرەتا بۆ ئەوەی بەباشی لەوە تێبگەین مەبەستمان چیە لە گۆڕان لە ڕەفتارەکانت بە پێی کات ، ئەوە بریتیە لە تاودان ، تاودان ، گۆڕانی خێرایی تەنێک بەپێی کات یەکسانە بە تاودان .
ئەوەی لێرەدا گرینگترە بریتیە لە بارەستای خۆشەویستی، چەندە بارەستایی خۆشەویستی تۆ بۆ خۆشەویستەکەت زۆۆر بێت ، ئەوەنە زیاتر هیزی خۆشەویستەیەکە زۆۆر ئەبێت ،ئەمەش بەم شێوەیە کوتر ئەکرێتەوە .

ئەگەر (F) بریتیی بێت لە هێز ئەوە یەکسانە بە هێزی خۆشەویستی .

ئەگەر (m) یەکسان بێت بە بارەستای ئەوە بریتیە لە بارەستایی خۆشەویستی .
ئەگەر(a) بەکسان بێت بە تاودان ئەوە بریتیە لە گۆڕانی ڕەفتارەکانت بە پێی کات بۆ خۆشەویستی.




خۆشەویستی و دووری .
بەشێوەیەکی تایبەت دووری کاریگەری زۆۆری هەیە لە سەر هێزی خۆشەویستی ، ئەوەی لێرەدا سەیرە خۆر و زەویش لە خۆشەیستیدان و هێزی خۆشەویستیان لە نێوانە ، بەڵام ئەوەی شتێکی نوێیە بەلای ئێوەوە بریتیە لە دووری دووری نێوان دوو خۆشەویستی کاریگەری ئەبێت لە هێزی خۆشەویستیەکەیان .



زەوی و خۆر نیزیکەی ١٤٩.٦ ملیۆن کیلۆمەتر لێک دوورن ، ئەمە وای کردوە کە هێزی کێشکردن نیوانیان بەم ڕادەیەی ئێستا بێت و گونجاو بێت بۆ ژیان کردن ، ڕوون تر بڵێم هێزی خۆشەویستی نێوان زەوی و خۆر ، ئەوەی لێرەدا گرینگە بیزانی ، هێزی خۆشەویستی کەم ئەکات کاتێک دووریی زۆۆر ئەبێت .
ئەوەی لە سەرەوە باسمان کرد ، زیاتر دەربارەی یاساکانی کێشکردن بوو ، هێزی کێشکردنی نێوان دوو تەن کەم و زیاد ئەکات بە هۆیی دووریەوە ، ئەوەی لێرەدا سەیرە و نیوتن باسی لێوەکرد بو ئەوەیە، کە ئەگەر بێت و خۆر لە ناکاو وون ببێت ئەوە زەوی ڕاستە و خۆ لە ڕێڕەوەکەی خۆی لادەدات ، ئەوەش گونجاو نیە لەگەڵ ئەوە تێگەشتنیە ئێمە هەمانە ، ئێوە ئەزانن کە ڕوناکی خێرایەکی نەگۆڕی هەیە ، ڕووناکی کەسێکی کۆڵەدەرە بەوەی خێرایەکەی نەگۆڕە ، مەبەستمان لە نەگۆڕیەکەی بریتیە لەوەی ، ڕووناکی کاتێک بەناو ناوەندێکی وەک ( شوشە یان ئاو هتد ...) تێپەڕ ئەبێت ، خێرایەکەی کەم ئەبێتەوە بەڵام دوای دەر باز بوونی لەو ناوەندە خێرایەکەیی یەکسان ئەبێتەوە ئەوەش واتا ڕووناکی خێرایەکی نەگۆڕی هەیە ، کەواتا ئەگەر سەیری خۆر بکەین ئەوە دەبینین کە نیزیکیە ٨ خولەکی ئەوێت تا ڕووناکیەکەی ئەنێرێت بۆ سەر زەوی ، بەڵام ئەگەر نیوتن ڕاست بێت کەواتا کێشکردن خێرایەکەی هەشت جار زیاترە لە خێرایی ڕووناکی و ئەوەش گونجاو نیە ، بۆیە دوای بیر کردنەوەیەکی زۆۆر و تەمەنێکی زۆۆر لە کار کردن ئەنیشتاین بۆی دەر کەوت کە خێرای کێشکردن هەمان ، خێرای ڕووناکیە ( میش با گاڵتەیەک بکەم و پێم وایە هۆکاتی ئەم خێرەیەی کێشکردن و ڕووناکیش ئەگەڕێتەوە بۆ چڕی وزەی تاریک ) و ئەوەی لێرەدا سەیرترە بە هۆیی ئەنیشتاین و یاساکانی ڕێژەی گشتیەوە سەرچاوەی کێشکردنیش و هێزیی خۆشەوستیش ئەزانین کە بریتیە لە بۆشایی و لە کاتێکدا بە هۆی نیوتنەوە نەمان ئەزانی کێشکردن بە تەواوی واتا کە چیە .

خۆشەویستی بۆشایی و کات .
بۆ خەیاڵ کردنی ، بۆشایی چیە ؟ ، پێویستە فێر ببیت خەیاڵ بکەیت .
هەموو ئەوشتانی لە دەورمانە و ئایان بینین ، هەروەها هەموو ئەو شتانەی نایان بینین ، گەلە ئەستێرەکان ، ئەستێرەکان ، هەسارەکان ، خەیاڵ بکە هیچیان بونیان نەمێنێت ، کاتێک چاوەکانت دا ئەخەیت ، چی ئەبینیت ؟ ، تاریکی ؟ ، بەتاڵی، لێرەوە بیر دەکەیتیەوە و ئەڵێت : ئەگەر هیچ شتێک نەمێنیت و هەمووی لا ببەین ؟ ، چی ئەمێنێتەوە ، ئایە ئەوەی ئەمێنێتەوە هیچە ؟ یان ئەوەی ئەمێنێتەوە بۆشایە ؟ ، بۆشایی چیە ؟ ، ئایە بۆشایی هیچە؟ . کاتێک خەیاڵی ئەوەمان کرد کە هیچ شتێک نەمێنیت لە دەورمان ، ئەوە بێگوومان بۆشایی ئەمێنێتە و بۆشایی یەکسان نیە بە هیچ . بۆشایی تایبەتمەندی جیاوازی هەیە، یەکێک لە تایبەت مەندیەکانی بۆشایی ، بۆشایی زۆر نەرمە ، قوڵ ئەبێت (ئەچەمێتەوە) ئەلەرێتەوە. بۆ خەیاڵکردنی ئەوە چەند وێنەیەکی سادەم بۆ کێشاون و سەیریان بکەن و وای دابنێن ئەوە بۆشایە .
بەشێوەیەکی دیاریکراو هەموو شتەکان لە سەر خەیاڵکردن ماونەتەوە ، ئەگەر وایدابنێین ئەم وێنەیەی بەرامبەر بریتیە لە پارچەیەکی بۆشایی ئەوە ئەتوانین خەیاڵی ئەوە بکەین، کە بۆشایی بریتیە لە چی و چۆن کار ئەکات.
یەکەم : بۆشایی نەرمە .

لەڕاستیدا بۆشایی نەرمە ، وە ئەمەش وا ئەکات قوڵ ببێت یان باشترە بڵێین ئەچەمێتەوە ، بۆ ئەوەی زیاتر لەوە تێبگەین ، کە مەبەستمان چیە لە قوڵ بون یان چەمانەقەوە ، بیر لە گوندێک بکەنەوە کە کەسانی جیاوازیان تێدای و لە مناڵ و گەنج و پیر . ، نیزیکیە چەند کیلۆمەترێک لە دوور لە گەندەکە شوێنێک هەیە کە لیتاوە (( قوڕاو )) کە ئەم شوێنە ، شوێنێکی مەترسیدارە و ئەگەر کەسێک بکەوێت ناو ئەو شێنەوە بە شێوەیەکی ‌هێواش نوقوم ئەبێتە ناو ئەو قوڕاوەوە ، دەتوانن بۆشایی بە هەمان شێوە بهێنە پێش چاوتان ، پانتایەکی 

بێکۆتا لە قوڕا و کە هەر هەسارەیەک لەسەی بێت نوقم ئەبێت تێدیا .



بەڵام بەهۆیی ، خولانەوە و خێرایانەوە ، هەسارەکان ، نوقم و وەستاو نابن لە ناو ئەو قوڕاوەدا بەڵکوو ئەم چەمانەوەیە ئەبێتە هۆیی هاتنە کایەی هێزکەوە کە ئێمە پێی ئەلێین هێزی کێشکردن ، ئێستا ئەوەی لێرەدا گرینگیەکی تایبەتی هەیە بۆ ئێمە بریتیە لە بۆشایی ، بەوەی بۆشایی ئە چەمێتەوە و قوڵ ئەبێت بە هۆیی بونی تەنێکەوە ، کەواتا بۆشایی شتیکە ، کە ئەچەمێتەوە و ئەلەرێتەوە بەهۆیی بونی هەسارەک یان ئەستێرەیەک ، بەڵام چی دەربارەی کات ؟ . ئایە کات چیە؟ یان لانیکەم چۆن لە کات ئەڕوانین ؟ ئەتوانین خەیاڵێکی کات بکەین ؟ بۆچی ئەڵێین بۆشایی (شوێن) و کات ؟

کات
وەک ئەوەی بیرم بێت ، نیزیکیە پێنج ساڵ لەمەوبەر چەند شتێکم نوسی لەسەر کات و خەیاڵکردنێکم نوسی دەربارەی کات و پێموابوو کە کات بریتیە لە مارێکی گەورە کە لەسەر ڕێگایەک ئەڕوات ، کە مشکێک پێێ دا ڕۆیشتوە و بەدوای خواردنی ئەم مشکەوەیە و هەمیشەش گەورەتر ئەبێت و لەگەڵ گەورەبوونی مارە کە ، مارە کە جوڵەی زیاتر ئەبێت و زیاتر کلکی ئەجوڵێنێت ئەوەی لێرەدا سەیرە ئەوە ئێمەین کە لە سەر پشتی ئەم مارە ئەژین وەک بەکتریایەک و هیچ دەسەڵاتێکمان نیە بەسەر کاتدا ، ئەگەر وردتر سەیری باروودۆخی مارەکە بکەین ئەبینن مارەکە پێویستی بە ڕێگایەک هەیە بۆ ئەوەی پێیدا تێپەر ببێت کە ئەو ڕێگایەش شوێنێکی بەبێ شوێن و ڕێگا چۆن مارەکە بەدوای مشکەکە بکەوێت ، کەواتا شوێن و کات لە یەکتری جیاناکرێنەوە ، پێش ئەوەی بە تەواوی باسی ئەوە بکەین ، تێبینی شتێکی تر بکەن دەر بارەی ئەم بابەتە کە بریتیە لە گەشت کردن بە سەر پشتی مارەکەدا ، ئەگەر مارەکە بریتی بێت لە کات ، ئەوە کات لە ڕاستیدا بریتیە لە ( ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو) ، کەواتا ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو لێکدانەبڕاون و لێک جیا ناکرێنەوە ، ئەگەر جیانەکرێنەوە ، کەواتا ئێستا بونی نیە ، هەر کاتێک ئەڵێیت ئێستا ئەوە ڕاستەو خۆ تۆ لە داهاتوو دایت و قسەکانیشت ئەبن بە ڕابردوو ، هەر لەبەر ئەمەشە ئێستا بوونی نیە ، مەگەر کات بوەستێنین و بەرەو داهاتوو نەڕوات ، ئەکات ئێستا درووست ئەبێت ، ئەوەی ئەمێنێتەوە تەنیا بریتیە لە ڕابردوو و داهاتوو هیچی تر بونی نیە و ڕابردوو و داهاتووش لەیەکتر جیا نابنەوە هەروەک مارەکە ، کە مارەکە دووکەرت نیە و تەنیا یەک بەشە . ئایە ئەوە ڕێگایەکە بۆ ئەوەی گەشت بکەین لە سەر پشتی مارە کە و بڵێن دەتوانین گەشت بکەین بەکات دا ؟ ، ئەوەی لێرەدا سەیرە تەنانەت ئەکرێت ئێمە لە بازنەیک دا بین و مارەکە شوێن کلکی خۆی کەوتبێت ، ئەوە وامان لێدەکات بڵێن ئێمە لە باروو دۆخێکی دووبارە بوەوە دا ئەژین ، بەڵام چۆن ؟ گریمانەی ئەوە بکە کە هەموو گەردوون هەزار ساڵ جارێک دووبارە ئەبیتەوە و دەگاتەوە ئەو خاڵیەی لێوەی دەستی پێکردوە ( لیرەدا مەبەست لە گەردوون کات بە وەسفی ئەوەی سەرەتای کات ، لە ڕووداوکانیدا ) ئەوە لەم حاڵەتەدا چەند خولێک و مێژویەکی جیاواز درووست ئەبێت لە من .

واتا من لە داهاتووم و هەنگاو ئەنێم بەرو داهاتوو ، لە هەمان کاتدا ئەکرێت لە ڕابردوو بم و هەنگاوو بنێم بەرەو داهاتوو ، بۆ ئەوەی باشتر لەوە تێبگەین، سەیری ئەم وێنەیەی سەرەوە بکەن .
ئەگەر هەموو دەساڵ جارێک باروو دۆخەکان نوێ ببنەوە ئەوە ئەتوانین بەم شێوەیەی سەرەوە باروودۆخەکە ڕوون بکەینەوە ، لە ساڵی ٢٠٠٠ محمد لە دایک ئەبێت ، کاتێک ئەبیت بە ٢٠١٠ ئەوە محمد دێکی تر لەدایک ئەبێت ، محمدی یەکەم کە لە ساڵی ٢٠٠٠ دا لەدایک بوە بەرەو ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ و هتد ... ، ئەڕوات ، وە محمدی دووەمیش تا ساڵی ٢٠١٠ ئەڕوات و محمدی سێیەم لەدایک ئەبێت و ئەویش دەڕوات بەرەو ٢٠١١ و هتد... ، بەم شێوەیە ئەم خولە بەردەوام ئەبێت، کەواتا ڕابردوو داهاتوو لێک جیا نەکراوەن و تەنانتە ئەکرێت خولەکە ئاڵۆزتر بکرێت بەوەی یەکێک لە محمدەکان گەشت بکات بە کات و هەموو شتێک بە ڕێڕەوێکی جیاوزدا بەرێت و ئاڵۆزیکی نوێ و خولێکی نوێ و محمدێکی نوێ بێنێتە ئاراوە ، بەو بۆیەیەوە ئەوانە کۆمەڵێک بابەتن و مەترسن . کەواتا مارەکە لێک دانەبڕاوە وە بێگوومان پێویستی بە ڕێڕوێ هەیە ، یان باشتر بڵێم شوێنێک یان بۆ شایەک .

بۆشای و کات و ماددە .
تەنیا فکرێکی سادە کە پێویستە بیزانین دەربارەی پەیوەندی ، ( کات ، بۆشایی، ماددە) بریتیە لە جیانەبونەوە ، بە فۆڕمێکی گەورەتر ئەم سێیانە بە بێ یەکتر بونیان نابێت و ناکرێت بونیان هەبێت ، ئەتوانین ئەمە لە چوار چێوەی چەند ڕستەیەک دا کورت بکەینەوە .
ماددە .
ئەگەر ماددەمان هەبێت، بەڵام کات و شوێنامان نەبێت ، کەواتا ماددەکە لە کوێ دابنێین و کەی دای بنێین .
ماددە و شوێن .
ئەگەر ماددەمان هەبێت لەگەڵ شوێن ، کەواتا شوێنێک هەیە بۆ دانانی ماددەکە ، بەڵام کات نیە ، کەواتا کەی دای بنێین ؟!
ماددە و شوێن و کات .
ئەگەر ماددەمان هەبێت لەگەڵ شوێن ، کات ، ئەوە دەتوانین لە شوێنێک و کاتێکدا دایی بنێین .
کەواتا بە زمانێکی سادە ، ئەم سێیە لێک دانەبڕاون و ناکڕێت جیایان بکەینەوە. ئەوەش ئێمەی گەیاندوە بە فۆڕمێکی دیاریکراو دەربارەی بۆشایی و کات بەوەی کات لەگەڵ بۆشایی پێکەوەن و لێک دا نەبڕاون .
کات و شوێن ، ماددە و وزەی گەردوون ، ڕێڕەوێک بۆ کونەڕەشەکان
لە دوای ئەوەی یاساکانی نیوتن شکستی هێنا لە شیکردنەوەی زۆۆر شت هەم لە کات و هەمیش لە بۆشایدا ، ئەنیشتاین هاتە ناو یاریەکەوە و دەستی کرد بە هێنانە ئارایی فکرێکی نوێ بۆ شلۆفەکردنی گەردوون کە تەواوی فکری گەردووت گۆڕیی بۆ ئێمە ، کە ئەمڕۆ ئمپڕاتۆری تەنە گەورەکان بریتیە لە یاساکانی ڕێژەیی گشتی ، کە ڕێڕەوێکە بۆ ڕوونکردنەوەی جوڵەی هەسارەکان و ڕوونکردنەوەی کات و بۆشایی بە باشترین شێوە ، وە کوانتەمیش فەرمان ڕەوایی ئاستی بچووک ئەکات لە ئەتۆمەکان دا.
لەسەرەوە باسمان کرد کە تەنەکان ( هەسارەکان و ئەستێرەکان و هتد..) بۆشایی قوڵ ئەکەن ( ئەچەمێنەوە ) وە تەنانەت ڕووناکیش لە ئاڕاستەکەی لادەدات بە هۆی چەمانەوەی بۆشایەوە ، وە گرینگتر لەوە بریتیە لە چەمانەوەی بۆشایی بە هۆیی ماددە و وزەوە لە گەردووندا .


وێنە: بەشە سەوزەکە بریتیە لە کات و شوێن کە چەماوەتەوە بەهۆی بارەستای خۆرەوە ، وە دوو ئەستێرە ئەبینین کە یەكێکیان زەردە و تیشەکەکەی ( ڕووناکیەکەی ) لایداوە و گەشتۆتە سەر زەوی ، وە لەسەر زەویەوە ئێمە ئەستێرەکە لە شوێنێکی تر ئە بینین بەهۆی چەمانەوەی کات و شوێن لە نیزیک خۆر و لادانی ڕووناکی بەهۆیی چەمانەوەکەوە .

ئەم وێنەی و لادانی ڕووناکیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەلمێدرا و بڕی لادانەکەش بەهۆیی یاساکانی ڕێژەی گشتیەوە سەلمێندران .
ئەوەی لێرەدا دەبێت باسی بکەین ، کات و شوێن ئەچەمێتەوە بەهۆیی ماددە و وزەی گەردوونەوە و ئەمەش ئەتوانین لە هاوکێشەیەکی بچووکی سادەدا باس بکەین و ڕوونی بکەینەوە .



بەشی لای ڕاستی هاوکێشەکە بریتیە لە ماددە و وزەی گەردوون ، ماددە و وزەی گەردوون دەبێتە هۆیی چەمانەوەی کات و شوێن کە لە لای ڕاستی هاوکێشەکە ئاماژەی پێدراوە ، هەروەها چەمانەوەی کات و شوێن پێمان ئەڵێت کە ماددە و وزەی گەردوون چۆن ڕەفتار ئەکات .
درێژەی ئەم هاوکێشانە بوو کە ئێمەی گەیاندە زۆۆر شت لە گەردوون دا و تەنانەت ئێمەی برد بۆ سەرەتای گەردوون ، بە هۆیی ئەم هاوکێشانە کونەڕەشەکان سەریان هەڵدا .

کونەڕەشەکان

کونتی ڕەش: بریتییە لە بۆشایییەک کە لە فەزا بە شێوەیکونێکی ڕەش دەردەکەوێت. کونەڕەش توانایڕاکێشانیھەر شتێکیان ھەیە بۆ ناوەوەیان، کە لە نزیکیانەوە تێپەڕبێ، گەر ئەو تەنە بە سەدان جار لە خۆشیان گەورەتر بێت.
کونەڕەش چەقەکەی (ناوەندەکەی) جیا دەکرێتەوە بە ھێزێکی ڕاکێشەری زۆر گەورە کە لە ناکۆتا نزیک دەبێتەوە بە شێوەیەک کە توانای ھەڵلوشینی ھەموو ئەو شتانەی ھەیە کە لێی نزیک دەبنەوە لەوانە مرۆڤ ، کەشتی ئاسمانی ، گەرمی ، ھەتا ئەستێرەیەک یان ھەسارەیەکیش و تەنانەت ڕووناکی سەرەڕای ئەو خێراییە زۆرەی ناتوانێت ڕزگاری بێت لەو ھێزە ڕاکێشەرەی کە دەبێتە ھۆی کەوتنە ناوەوەی بۆ ناو ئەو کونە و ھەڵلوشینی. ھەرگیز ڕووناکی ناتوانێت لەو کونە بێتە دەرەوە لەبەر ئەوە تاریکە و ناتوانرێت ببینرێت. کونە ڕەشەکان پارچە پارچە نابن و بچووکیش نابنەوە ، بەڵکو بەھۆی ھەڵلوشینی شتەکانی دەوروپشتییانەوە بەردەوام لە گەورەبووندان بۆیە ھێزی کێشکردنیان زۆر دەبێت تاوای لێدێت دوور نیە ئەو گەلە ئەستێرەیەش قووت بدات کە خۆی بەشێکە لێی ، و وردە وردە بکەوێتە پەل ھاویشتن بۆ گەلە ئەستێرەکانی دیکەش.
زانست چەند لێکدانەوەیەکیسەبارەت بەم نھێنیە ئەنجامداوە و چەندەھا ڕا و بۆچوون ھەیە لەبارەیدروست بوونیئەو چاڵانەوە، یەکێک لەو رایانە دەڵێت ھەموو شتێک لە گەردووندا ژیانیبە سێقۆناغدا تێپەڕدەبێت، ئەم یاسا گەردوونییە ئەستێرەکانیش دەگرێتەوە کە بریتیە لە قۆناغیلە دایک بون و گەورەبون و گەشەکردن و لە دوایشدا قۆناغیلاوازیو پیربوون و لە ناوچوونە واتە مردن، زاناکان پێیان وایە ئەم چاڵە ڕەشانە لە دوایین قۆناغیدوا ھەمینیژیانیخۆیاندان و دەڵێن ھەرکاتێک قەبارەیتەنێک زیاد دەبێت بەو پێیەش ھێزیراکێشانیئەو تەنە زیاد دەکات، بە پێیئەم تیۆڕەش چاڵە ڕەشەکان لە قۆناغیگەورەبونێکیئێجگار زۆردان بۆیە ھێزیراکێشانیان بە شێوەکیسەر سورھێن زیادیکردووە و ھەموو شتێک بەرەو لایخۆیان کێش دەکەن تەنانەت تیشکیش ناتوانێت لە کایەیراکێشانیئەو چاڵانە رزگاریببێت.
ھەندێک زانا پێیان وایە چاڵە ڕەشەکان پاشماوەیئەو ئەستێرە گەورانەن کە تەقیونەتەوەو لە ئاکامیئەو تەقیینەوەیەش گەرماییەکیزۆر بەجێ ماوە لە بۆشاییگەردوندا و لە پاش ئەم تەقینەوەیەش جارێکیتر کۆبۆتەوە و ئەستێرەیەکی نیوترۆنیان دروستکردوە کە تیرەکەی١٠ کیلۆمەتر دەبێت. چاڵە ڕەشەکان لە گەردیلەینیۆترۆنیدروست بوون و چڕییەکیئێجگار زۆریان ھەیە، چڕیەکەیان ھێندە زۆرە ئەگەر بە ئەندازەیکەوچکیچایەک لەو مادەیە و بە تەرازویەک بیکێشین دەبینین کێشەکەینزیکەییەک ملیار تەن قورسە. چاڵە ڕەشەکان لە گەردوندا بە خێراییەکیزۆر لە ھاتووچۆیەکیبەردەوام دان و لە کاتیئەو ھاتۆ چۆکردنەشدا ھەر شتیک لێییان نزیکبێتەوە بە خێراییھەڵیدەلووشن تەنانەت تیشکیش ، لە بەر ئەم ھۆیە ناتوانرێن بەئاسانیببینرێن مەگەر لە کاتیکدا نەبێت کە روبەڕیئەستێرەک دەوەستێن.
ھەندێک زانایدیکە وایان پێناسە دەکەن کە وەک پاکەرەوەیەکیگەردونیوەھان بۆ گواستنەوەیئەو ئەستێرانەیکە ژیانیان تێدانەماوە بۆ جیھانیکیدیکە، یەکێک لەو سیفەتە سەیرانەیکە ئەم چاڵانە ھەیانە ئەوەیە لە پاش لووشدانیھەر تەنێک ئەو تەنە بە شێوەیەک لە گەردووندا ون دەبێت کە دەڵێیھەرگیز بوونیلەم جیھانەدا نەبووە.

ئەلبەرت ئاینشتاین لە ساڵی ١٩١٥ تیۆری ڕێژەی گشتی خۆی خستەڕوو. دوای ئەوە گەردوونزانی ئەڵمانی بەناوی کاڕڵ شوارتس شیلیت لە ھاوکێشەکانی ڕێژەی گشتی سوودی بینی و پیشانیدا کە فەزا لەدەورووبەری ئەو تەنانەی بارستاییان جیاوەزە تا چ رادەیەک دەچەمێتەوە. ئەو دۆزیەوە کە ھەر بڕێک لە ماددە ئەگەر بە ڕادەیەکی زۆر بەرز چڕبێتەوە و بپەستێورێت ئەوا ھێزی کێشکردنی ئەو رادەیە دەبێت کە فەزا دەچەمێتەوە و ھەموو رووناکیەک ھەڵدەگەرێتەوە سەرخۆی و کونی ڕەش دەردەکەوێت شوارتس شیلیت تەنھا بە لێکدانەوەی ھاوێکشەی ماتماتیکی کونی ڕەشی دۆزیەوە و ساڵی ١٩٦٧ جۆن ویلێر ئەو تەنانەی ناونا کونەڕەش.

ئهم وێنهیهی خوارهوهیهكهم وێنهی ڕاستهقینهی كونێكی ڕهشه كه ئهستێرهناسان لهڕێگهی بهكارهێنانی ههشت تهلهسكۆپی ڕادیۆیهوهپڕۆسهی وێنهگرتنهكهیان ئهنجامداوه، وێنهكهش هی ئهو كونهڕهشهزهبهلاحهیهكهلهچهقی گهلهئهستێرهی M87  دا ههیه



ئایە کونەڕەشەکان ، دەمرن ؟

سەرەڕای ئەوەی خودی کونەڕەشەکان بە تەواوی شتانێکی جیاوازن لە ناو ئەم گەردوونە ، هەروەک وزەی تاریک و ماددەی تاریک ، ئەوەی لێرەدا جێگایی ئاماژەیە تەنانەت کونەڕەشەکانیش ئەمرن و کۆتایی بە تەمەنیان دێت و بە تەقینەوەیەکی گەورە کۆتایان دێت ، بەڵام ئەوەی لێرەدا سەیرە ئەم تەقینەوە یان باشترە بڵێین بە هەڵم بونی ئەم کونەڕەشانە زۆۆر زۆۆر خاوە ، بەڕادەیەک بۆ لەناو چوونی یەک کونی ڕەش ، ملیۆنان ساڵی ئەوێت ، بەڵام کونەڕەشەکان چۆن ئەبن بەهەڵم ؟ ، سودی تێبینی کردنی کونەڕەشەکان چیە ؟.
تێبینی کردنی کونەڕەشەکان بیرۆکەی تەواوی ئێمە ئەگۆڕن ، دەربارەی کات و بۆشایی و گەردوون و بون و نەبون و هەموو شتێکی تر کە هەیە .
ئێمە کاتێک گەشت بکەین بۆ ناو کونەڕەشەکان ، لەوانەیە تەواوی ڕابردوو ببینەوە ، وە لەوانەیە بزانین گەردوون بە تەوای چۆنن درووست بوە ، جگە لەمانە و تایبەترین بەشی هەوڵدان بۆ تێگەشتن لەوەی بۆچی بە دوای کونەڕەشەکانەوەین، دەگەڕێتەوە بۆ تێگەشتن لە کێشکردن ، ئێمە نازانین بۆ چی هێزی کێشکردن هێنە لاوازە ، لەبەرامبەر هێزەکانی تردا ، هێزی کێشکردن لە هەموو هێزەکانی تر لاوازترە ، بە شێوەیەکی کورت ، کونەڕەشەکان جیهان بینی ئێمە ئەگۆڕن لەبەرامبەر جیهاندا و دەمانگەیەنن بە تێگەشتنێکی گەورە لە سەر سەرەتای گەردوون .
کونەڕەشەکان چۆن ئەبن بەهەڵم ؟ ، سودی تێبینی کردنی کونەڕەشەکان چیە ؟.
بە هەڵم بوونی کونەڕەشەکان لە ڕێگەی تیشکدانەوەی کونەڕەشەکانەوە ڕوودەدات، بەهۆی تیشکدانەوەوە کونەڕەشەکان دەبن بە هەڵم لەناو ئەچن ، بەڵام ئەم تیشکدانەوەیە چیە ؟ ئەم تیشکدانەوەیە،کەمکردنەوەی بارەستای کوونەڕەشەکانە لە رێگەی گەردە خەیاڵیەکانەوە ، واتا کونەڕەشەکان بارەستایەکەیان ئەگۆڕێت بۆ وزە بەهۆیی گەردە خەیاڵیەکانەوە، بۆ ئەوەی باشتر لەوە تیبگەین، پێویستامن بە خەیاڵکردنە دووبارە. بیر بکەوە هیچ شتێک لەم گەردوونە دا بوونی نەماوە !، ئایە چیی ماوەتەوە ، بێگوومان زۆۆرێک لە ئێمە ئەڵێین هێچ نامێنێتەوە ئەگەر هەمووشتێک لاببەین ، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ شایی ماوەتەوە و بۆشایی شتێکە کە لەسەورەوە باسمان کرد ، بەهۆیی بۆشایەوە گەردی خەیاڵی درووست ئەبن بەڵام ئەم گەردانە دوای درووست بونیان بە ماوەیەکی کەم یەکتری لەناو ئەبەن ، ئەم گەردانە بە تەوایی لە هیچەوە درووست ئەبن، بەڵام کاتێک ئەم گەردانە لە هیچەوە دروست ئەبن بۆ پاراستننی یاسایی یەکەمی سێرمۆداینامیک (( یاسای یەکەمی سێرمۆداینامیک : وزە ناکرێت لە هیچەوە درووست ببێت و ناکرێت بچێتەوە هیچ )) بەڵام گەردە خەیاڵیەکان لە هیچەوە درووست ئەبن ، بەڵام یاساکە تەواو پارێزراوە، لەبەر ئەوەی دوای درووست بونی ئەم گەردانە بە کەمترین کات یەکتری لەناو ئەبەن و یەکتر ئەسڕنەوە بۆیە یاساکە پارێزراوە (( بۆ ئەوەی زیاتر لەم بابەتە تێبگەن سەردانی ئەم لینکە بکەن )) ، بەڵام چۆن ئەم گەردە خەیاڵیانە ئەبنە هۆیی تیشکدانەوە لە کونەڕەشەکاندا ؟
کاتێک ئەم گەدانە لە بۆشایی دا دێنە دەرەوە و درووست ئەبن ، ناکرێت ببن بە گەردی ڕاستەقینە ، بەڵام ستیڤن هۆوکینگ دەستی کرد بە بیردنەوە دەربارەی ئەم گەردە خەیاڵیانە لە نیزیک سنوری کونەڕەشەکان ، واتا چی ئەبێت گەر ئەم گەردە خەیاڵیانە یەکێکیان بکەوێت ناو کونەڕەشەکەوە؟ ، یەکێک لەم گەردە خەیاڵیانە ئەکەوێتە ناو کونەڕەشەکەوە و ئەوەی تر دەربازی ئەبێت ، ئەو گەردە کە ئەکەوێتە ناو کونەڕەشەکانەوە ، دۆخی وزەی بنەڕەتی ئەگۆڕێت بۆ نێگەتیڤ ، هەروەها ئەو گەردەی کە دەر ئەچێت لە کونەڕەشەکە دۆخی وزەی بنەڕەتی ئەبێت بە پۆزەتیڤ ، لەبەر ئەوەی دۆخی بنەڕەتی ماددەی دەوروو بەرمان بریتیە لە پۆزەتیڤ و گۆڕانی گەردەکەی تر بۆ نیگەتیڤ دەگەرێتەوە سەر کیشکردن ، ئەو گەردەی دەربازی ئەبێت دەگۆڕێت بۆ فۆتۆن بەڵام چۆن ؟ . گەردەی دەچوو لە کونەڕەشەکە ئەگۆڕیت بۆ فۆتۆن لە سەر حیسابی بارەستای کونەڕەشەکان و ئەوەش وا ئەکات بڕێک لە بارەستای کونەڕەشەکە ببێت بە وزە و تیشکدانەوە .


سودی ئەم تێبینی کردنە چیە ؟
بە شێوەیەکی گشتی ئێمە نازانین خاڵی تەرای کونەڕەشەکان چۆنە و چیە (( بۆ تێگەشتن لە کورتەیەکی خاڵی تەرای سەیری ئێرە بکە )) بۆیە هەوڵدەدەین لە رێگەی ئەو تیشکدانەوەیە لە کونەڕەشەکان تێبگەین . تێگەشتن لە کونەڕەشەکان ئەبێتە هۆ تێگەشتنامن لە چەند شتێکی تر کە یەکێک لەوانە هێزی کێشکردنە ، ئەزمونی رۆژانە و یاساکانی فیزیاش پێمان ئەڵێت کە هیزی کێشکردن زۆۆر لاوازە لە بەرمبەر هێزەکانی تردا ، بەڵام لە کونەڕەشەکاندا ئەوە تەواو جیاوازە، سەرەڕای ئەوە جیاوزە کێشکردنی کونەڕەشەکان هێندە زۆۆرە کە هەموو یاسا فیزیایەکانی تر لەناو ئەبات ، هەرچۆنێک بێت تێگەشتن لەم بارودۆخە ئەمان بات بۆ خالێکی تر ، ئەویش چۆن گەردە خەیاڵیەکان لە سەرەتی درووست بونی گەردوون دا گۆڕان بۆ گەردی ڕاستەقینە ، ئیمە تا ئێستا بە شێوەیەکی دیاریکراو نانزاننین و پێمان وایە کە هێزێک هاوشیوەی هێزی کێشکردن لە کوانتەم دا بونی هەیە ، کە بە هێزی کێشکردنی کوانتەمی ناو ئەبردرێت ، هەر چۆنێک بێت هیچ بیرۆکەیەکمان نیە تا ئێستا .